پەرەسەندنی نەھەنگەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەرەسەندنی نەھەنگەکان نیمچەکیشوەری ھیندییەوە سەریھەڵداوە و لە بنەچەی ئاژەڵی شیردەری شاخدار لە پێش ٥٠ میلیۆن ساڵ دا ڕوویداوە و ڕێکاری پەرەسەندنەکەش بە درێژای ١٥ میلیۆن ساڵ بەردەوامی ھەبووە. نەھەنگەکان بە ئاژەڵی شیردەری تەواو ئاوی دادەنرێن و سەر بە خێزانی ئاژەڵە پێدارە پەنجە یەکسانەکانن و نزیکەی ٥٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر نەھەنگەکان لێیان جیابوونەتەوە. بەپێی خەسڵەتەکانیان وا پێشنیارکراوە کە نزیکترین بنەچە لێیانەوە ئەسپی دەریاییە. لەبەر ئەوەی شیردەرن و دەبێت بێنە سەر ڕووی ئاوەکە بۆ ھەناسەدان خاوەنی ئەم خەسڵەتانەن: ٥ ئێسکی پەنجەییان ھەیە لە پەڕەکەکانیان دا، ئاگایان لە بێچوو و وەچە گەنجەکانیان دەبێت و بەخێویان دەکەن و سەرەڕای شێوازە ژیانێکی تەواو ئاویی بەڵام ھێشتا خاوەنی چەندین خەسڵتی ئێسکەپەیکەریین کە لە باوباپیرانە وشکانییەکانیانەوە بۆیان ماوەتەوە. لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکانی کۆتایی ساڵانی ١٩٧٠کان لە وڵاتی پاکستان ھەستان بە دەرخستنی چەند قۆناغێکی گۆڕانی نەھەنگەکان لە وشکانییەوە بۆ ئاو.

دوو جۆرە نوێیەکەی نەھەنگ (نەھەنگی بالیین و دداندار) وا دادەنرێت کە نزیکەی ١٨–٣٣ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر جیابوونەتەوە لە یەکتری.[١] خۆگونجاندنی نەھەنگە دداندارەکان لەگەڵ دیاردەی لەرەلەری دەنگیی زیندەیی (سۆنار) جیایان دەکاتەوە لەگەڵ نەھەنەگە تەواو ئاوییەکان و نەھەنگە بالیینە نوێیەکان. پەیدابوونی ئێسکی زۆر باریکی کاژێڕی سەرەوەی نەھەنگی بالین ھەنگاو بە ھەنگاو ڕوویداوە و لە سەرەتادا ڕێژە و شێوازی ھەبوونی ئێسکەکە لە نەھەنگە بالیینەکان دا زۆر کەم و دیاریکراو بووە.

پەرەسەندنی بەردەوام[دەستکاری]

کلتووری[دەستکاری]

کلتوور خەسڵەتی ھەڵسوکەتێکی کۆمەڵەییە کە لەڕێی فێربوونی کۆمەڵایەتییەوە دەگوازرێتەوە. نموونەی ئەم دیاردەیە، بەکارھێنانی کەرەستەیە بۆ دۆزینەوە و پەیداکردنی خۆراک. ئەگەری ئەوەی نەھەنگێک کەرەستەیەک بەکاربھێنێت کاردەکاتە سەر شێوازی نانخواردنیان کە دەبێتە ھۆی گۆڕانی بەرنامە خۆراکییەکانیان. ھەروەھا بەکارھێنانی کەرەستە لەلایەن ئە دۆلفینە دیاریکراوەوە ڕێگەیان بۆ خۆش دەکات بۆ واڵاکردنی گەیشتن بە ناوچە و نێچیری نوێ. بەھۆی ئەم گۆرانگارییانەوە، لە کۆمەڵە نەھەنگێک دا ڕادەی شیاوی جەستەیی دەگۆردرێت و دەبێتە ھۆی زیاتر ڕوودانی پەرەسەندن بۆ ماودەیەکی درێژ.[٢] کلتوور و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان ھەبووە لە پەرەسەندنی نەھەنگە نوێیەکان دا، بۆ نموونە لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دا دەرکەوتووە کە دۆڵفینەکان ئەو ھاوبەشانەیان لا پەسەندترە کە خاوەنی ھەمان ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتین و نەھەنگە پشت چەماوەکان جۆرە ئاوازێک (ھاوشێوەی گۆرانی) بەکاردەھێنن لە کات و ناوچەی زاوزێ کردنەکان دا.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ دەربارەی دۆلفینی لمووز درێژ لە ناوچەی شارک بەی لە ڕۆژئاوای ئوستڕاڵیا، ئەم جۆرە دۆلفینە دابەش دەکرێت بەسەر دوو جۆردا، ئەوانیش (ئیسفەنجدار و بێ ئیسفەنج)ن. ئیسفەنجدارەکان ھەڵدەستن بە دانانی ئیسفەنجی دەریای لەسەر لمووزەکانیان وەک ئامرازێکی پارێزگاری دژی ڕووشان (داخوران) بەھۆی کەرەستە تیژەکان، مێرووەکان و زیدەوەرە ژەھراوییەکان. ئەم ئیسفەنجانە یارمەتی دۆلفینەکان دەدەن ئاسانتر ماسییەکان بکەنە ئامانج چونکە لەرەلەری دەنگیی زیندەیی (سۆنار) ناتوانێت بە تەواوی ماسییەکان دەستنیشان بکات. بەشێوەیکی گشتی ئەم ھەڵسوکەوتی بەدوای خۆراک گەڕانەدا لە دایکەوە بۆ وەچەکانی دەگوازرێتەوە و لەبەر ئەوەی ئەمە ھەڵسوکەوتێکی کۆمەڵییە کە بە فێربوونی کۆمەڵایەتی دەگوازرێتەوە ئەوا بەکارھێنانی ئیسفەنج وەک کەرەستە بە خەسڵەتێکی کلتووری ھەژماردەکرێت.[٣]

بنیادی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

بنیادی کۆمەڵایەتی ھەڵدەستێت بە دروست کردنی کۆمەڵە و تاکەکان کە کارلێک دەکەن لەنێوان یەکدی دا و ئەمەش دەبێتە ڕێ خۆشکەر کە خەسڵەتە کلتوورییەکان پەرەبسێنن، بگوازرێنەوە و بڵاوببنەوە. ئەم پەیوەندییە بەتایبەتی لە کۆمەڵەی دۆلفینە لمۆز درێژەکان دا بەدی دەکرێت لە باشوری ڕۆژھەڵاتی ئوستراڵیا و بەوە ناسراون کە دۆلفینەکان داوای خۆراک لە ڕاوکەرانی ماسی دەکەن. ئەم ھەڵسوکەتی داواکردنە بڵاوبۆتەوە لەڕێی دۆلفینە تاکەکان (ئەو دۆلفینانەی کات بەسەر دەبەن لەنزیک بەلەمەکان) و فێربوونی کۆمەڵایەتییەوە (ئەو دۆلفینانەی کات لەگەڵ دۆلفینەکانی تردا بەسەر دەبەن کە ھەمان ھەڵسوکەوتیان ھەیە)[٤]

تاکەکانی خاوەن کلتوورێکی دیاریکراون ئەگەرێکی زیاتریان ھەیە ھاوسەرگیری بکەن لەگەڵ ئەو تاکانەی ھەمان ھەڵسوکەوتیان ھەیە وەک لەوەی ھاوسەرگیری بکەن لەگەڵ تاکێکی ھەڕەمەکی دا و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کۆمەڵە و بنیادە کۆمەڵایەتییەکان. بۆ نموونە، ھەندێک لە دۆلفینە لمووز درێژە ئیسفەنجدارەکان بە ویستی خۆیان لەگەڵ دۆلفینە ئیسفەنجەدارەکانی تردا دەمێننەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nikaido، M.؛ Matsuno، F. (2001). "Retroposon analysis of major cetacean lineages: The monophyly of toothed whales and the paraphyly of river dolphins". Proceedings of the National Academy of Sciences. 98 (13): 7384–9. Bibcode:2001PNAS...98.7384N. PMC 34678Freely accessible. PMID 11416211. doi:10.1073/pnas.121139198. 
  2. ^ داڕێژە:Cite newsgroup
  3. ^ L. Fenton، Carroll؛ V. Rich، Pat؛ A. Fenton، Mildred؛ H. V. Rich، Thomas (1996). "The Early Mammals". The Fossil Book: A Record of Prehistoric Life. Dover Publishing. پەڕەکان 547–548. ISBN 978-0-486-29371-4. 
  4. ^ داڕێژە:Cite newsgroup