پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە تونس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە تونس بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا یەکەمین تووشبووی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکە پشتڕاست کرایەوە.

ڕیزبەندی کاتیی نەخۆشییەکە[دەستکاری]

مانگی ئازاری ٢٠٢٠[دەستکاری]

یەکەمین تووشبووی نەخۆشییەکە پیاوێکی تونسی تەمەن ٤٠ ساڵان بوو کە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە گەڕابۆوە بۆ وڵاتەکەی. ھەروەھا ٧٤ کەسی دیکە لە شاری قەفسە خرابوونەوە ژێر کەرەنتینەوە لە ماڵەکانی خۆیان دا کە گومانی تووشبوونیان لێدەکرا و دووان لەو کەسانە سەرپێچی ڕێکارەکانی کەرەنتینەیان کردبوو کە دواتر بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ناوچەکە بڕیاری دابوو بە گرتنەبەری کردەی یاسایی لە دژیان. ھەتا مانگی ئازار کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو ٣٩٤ کەس، کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان ١٠ کەس و کۆی ژمارەی چاکبووان ٣ کەس بوو؛ و ھەتا کۆتایی مانگی ئازار کۆی ژمارەی بارەکانی تووشبوون ٣٨١ کەس بوو.[١][٢]

مانگی نیسانی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە مانگی نیسان دا ٦٠٠ باری تووشبوونی نوێ تۆمارکران کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی بەرزکردبۆوە بۆ ٩٩٤ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ ٤١ کەس. کۆی ژمارەی چاکبووانیش لە زیادبوون دا بوو کە گەیشتبووە ٣٠٥ کەس و لە کۆتایی مانگەکەدا ٦٤٨ باری تووشبوون بوونیان ھەبوو.[٣]

مانگی مایسی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ١٠ی مایسی ٢٠٢٠دا بۆ یەکەمین جار لە مانگی ئازارەوە وڵاتی تونس ھیچ بارێکی تووشبوونی نوێی تۆمار نەکردبوو کە ئەمەش بە خاڵێکی وەرچەرخانی زۆر گرنگ ھەژمار دەکرا. لەو مانگەدا کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو ١٠٧٧ کەس بوو و ٧ باری نوێی گیانلەدەستدان تۆمارکرابوون کە کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانی گەیاندبووە ٤٨ کەس. ژمارەی بارەکانی چاکبوونەوە لە بەرزبوونەوەدا بوو بۆ ٩٦٠ کەس و لە کۆتای مانگ دا تەنھا ٦٩ کەسی تووشبوو ھەبوون.[٤]

مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لەم مانگەدا ٩٧ باری تووشبوونی نوێ تۆمارکران کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی بەرزدەکردەوە بۆ ١١٧٤ کەس. دوو کەسی دیکە گیانیانلەدەستدا کە کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانی گەیاندبووە ٥٠ کەس؛ و ژمارەی نەخۆشە چاکبووەکانی بۆ ١٠٣١ کەس زیادی کرد و لە کۆتای مانگەکەدا تەنھا ٩٣ باری تووشبوون بوونیان ھەبوو.

مانگی تەممووزی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠دا وەزارەتی تەندروستی گشتی وڵاتەکە ڕایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینەکانی ٩ کەس ئەرێنی دەرچووە و تووشبوونیان پشتڕاستکراوەتەوە و ٤ لەو تووشبووانە بەھۆی گواستنەوەی ناوخۆیی کۆمەڵگەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ۆیس ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٣٣٦ کەس. ھەتا کۆتایی مانگی تەممووز کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوە بەرزببۆوە بۆ ١٥٣٥ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ھەروەکو خۆی مابۆوە بەڵام ژمارەی نەخۆشە چاکبووەکان بۆ ١١٩٥ کەس زیادیکردبوو.[٥][٦]

مانگی ئابی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لەو مانگەدا ٢٫٢٦٨ تووشبووی نوێ بوونیان ھەبوو و کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو گەیشتبووە ٣٫٨٠٣ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتبووە ٧٧ کەس. لە کۆتای مانگ دا ٢٫١٥٣ باری تووشبووی چالاک بوونیان ھەبوو.

مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لەو مانگەدا ١٣٫٦٠٢ باری تووشبوونی نوێ تۆمارکرابوون کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی دەگەیاندە ١٧٫٤٠٥ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش ٢٤٦ کەس.

مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لەو مانگەدا ٤٢٫٤٠٨ باری تووشبوونی نوێ تۆمارکرا کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی دەگەیاندە ٥٩٫٨١٣ کەس؛ و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان چوار ھێندە زیادیکرد و گەیشتە ١٫٣١٧ کەس. لە کۆتای مانگەکەدا ٥٣٬٤٦٤ باری تووشبوونی چالاک بوونیان ھەبوو.

ڕێکارەکانی حکوومەت[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاردا حکوومەت ھەستا بە دەرکردنی چەند بریارێکی خۆپارێزی بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بڕیارەکان ھەتا ڕێکەوتی ٤ نیسان کاری پێ دەکرا. بڕیارەکان بریتیی بوون لە:

  • داخستنی تەواوی سنوورە ئاوییەکان لەگەڵ داخستنی سنوورە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیادا.
  • ھێشتنەوەی تەنھا یەک گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژێک دا لەگەڵ فەڕەنسادا و ھێشتنەوەی تەنھا یەک گەشتی ئاسمانی لە ھەفتەیەک دا لەگەڵ وڵاتانی میسڕ، ئیسپانیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا.
  • داخستنی تەواوی قاوەخانە و یانە و چێشتخانەکان لەدوای کاتژمێر چواری ئێوارەوە.
  • ھەڵپەساردنی ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ و نوێژی ھەینی.
  • ھەموو پاڵەوانێتییە نەتەوەیییەکان و چالاکییە وەرزشییەکان لە ناوەندە داخراو و کراوەکانیش دا بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر ئەنجام دەدرێت.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  2. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  3. ^ Future scenarios of the healthcare burden of COVID-19 in low- or middle-income countries, MRC Centre for Global Infectious Disease Analysis at Imperial College London.
  4. ^ "World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus". www.wfsahq.org. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 15 March 2020. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Gafsa-COVID-19: legal action taken after two cases fail to comply with home-confinement measures". Tunis Afrique Presse. 9 March 2020.
  6. ^ "Italian returnee confirmed Tunisia's first coronavirus case". The Punch. 2 March 2020.
  7. ^ "Coronavirus disease (COVID-19) situation report 133" (PDF). World Health Organization. 1 June 2020. p. 11. Retrieved 17 July 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]