پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزلەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نیوزەلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لەڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە نیوزەلەندا تۆمارکرا و هەتا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وڵاتەکە خاوەنی ٢،٠٠٥ تووشبووی پشتڕاستکراوە بوو لەگەڵ ٦١ باری گیانلەدەستدان.[١]

پشکنینەکان[دەستکاری]

لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا چەند نیگەرانییەك هەبوو دەربارەی ئەوەی کە تەنها پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە لە وڵاتانی تووشبوو گەڕاونەتەوە و  خاوەنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەن یان بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبوویەکی پشتڕاستکراودا. هەندێك هاوڵاتی هەبوون کە خاوەنی نیشانەکان بوون بەڵام نەدەکەوتنە ژێر یەکێك لەو دوو پۆلێنەوە بۆیە پشکنینیان بۆ ئەنجام نەدەدرا.[٢][٣][٤]

پێناسەی وڵاتەکە دەربارەی لەبارێتی پشکنین بۆ هاوڵاتیان بریتیی بوو لە "هەبوونی هەر هەوکردنێکی کۆئەندامی هەناسە لەگەڵ هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم نیشانانە: کۆکە، ئازاری گەروو، هەناسە توونگی، هەبوونی چڵم و تەڕی بەردەوام لە لووت دا، بێ خەوی لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز یان بێ خەوی بەبێ پلەی گەرمی بەرز."

پێناسەی وڵاتەکە بۆ لەبارێتی هاوڵاتیان بۆ پشکنین لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازار بۆ ٣ی نیسان بریتیی بوو لە هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم خەسڵەتانە:

  • هەبوونی نیشانەکانی (تا - پلەی گەرمی بەرز، کۆکە، توونگی هەناسە یان ئازاری گەروو) لەگەڵ پێشینەی گەشتکردن.
  • هەبوونی نیشانەکانی (تا – پلەی گەرمی بەرز، کۆکە، توونگی هەناسە یان ئازاری گەروو) بەرکەوتەی نزیك یان ئاسایی لەگەڵ کەسی تووشبووی پشتڕاستکراو یان گومانلێکراو.
  • کارمەندانی تەندروستی کە خاوەنی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانن.
  • ئەو کەسانەی لەژێر چارەسەردان لە (یەکەی چاودێری چڕ - ICU) بەهۆی نەخۆشییە سەختەکانی کۆئەندامی هەناسەوە.

لە ١٨ی ئاب دا وێستگەی هەواڵیی (نیوزهەب) بڵاویکردەوە کە بەرپرسێکی فەرمی ڕێکارەکانی کەرەنتین ئاشکرایکردوە کە کارمەندانی تەندروستی و ناوەندەکانی کەرەنتین چەندین جار داوای  شێوازێکی پشکنینی " به‌رده‌وام و بێپچڕان"یان کردووە بەڵام داواکانیان پشتگوێ خراوە لە کاتێك دا لە سەرەتای پەتا جیهانییەکەدا سەرۆك وەزیران (جەسیندا ئاردێرن) لێدوانی دابوو کە کارمەندانی تەندروستی خۆیان کارئاسانی ناکەن بۆ کردەی پشکنینەکان وە پاشان لە کۆبوونەوەیەکەی کورتخایەن دا وەزیری تەندروستیش (کریس هیپکینس) پشتڕاستی کردبۆوە کە ئاگادارە لە ناتەواوی و ئەنجام نەدانی پشکنینەکان بۆ کارمەندی سنوورەکان و لێدوانی دا کە "نەدەبوو داواکاری کارمەندان بۆ ئەنجامدانی پشکنین ڕەت بکرێتەوە". جودیس کۆڵینس سەرۆکی حیزبی بەرهەڵستکار (ئۆپۆزسیۆن - Opposition ) هەستا بە ڕەخنەگرتن لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ قەیرانەکەدا.[٥][٦][٧]

لێکەوتە ئابوورییەکان[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠٢٠دا (خەزێنەی نیوزەلەندا) پێشبینی دەکرد کە وڵاتەکە ڕووبەرووی بێکاری ببێتەوە بە ڕێژەی لە %١٣.٥ ئەگەر وڵاتەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە قەدەغەی هاتووچۆدا بمێنێتەوە و ڕێژەکە زیاتریش دەبێت بۆ %١٧.٥ و %١٥ ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆکە لەوە زیاتر درێژ بکرێتەوە. پێش قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەی سەرتاسەری وڵاتەکە ڕێژەی بێکاری لە %٤.٢ بوو.[٨]

لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، ڕێژەی بەردەستبوونی هێزی کاری زیادە لە بازاری کاردا لە %١.٦ زیادی کردبوو بۆ %١٢ و کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ ١٠ کاتژمێر کەمی کردبوو.

لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا (تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی  - GDP ) بەڕێژەی لە %١.٦ کەمی کرد  و لە مانگی ئەیلول دا دوابەدوای پاشەکشەی ئابووری بەڕێژەی لە%١٢.٢ بۆ چارەکی دووەمی ٢٠٢٠ کە لەلایەن  ناوەندی (ئاماری نیوزەلەندا)ەوە ڕاگەیەندرا وڵاتەکە بە فەرمی چووە ناو ماوەی پاشەکشەی ئابووری. هەروەها لە چارەکی دووەم دا پاشەکشەکە زۆرترین ڕێژەی تۆمارکرد کە ڕێژەی %٤٧.٤ پاشەکشەکردن لە کەرتەکانی خانووبەرە و خزمەتگوزارییەکانی خۆراك و خواردنەوەکان تۆمارکرا وە ڕێژەی %٣٨.٧ لە کەرتەکانی گواستنەوە و کۆگاکردن وە ڕێژەی %٢٥.٨ لە کەرتی بیناسازی دا.

لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ناوەندی ئاماری نیوزەلەندا بڵاویکردەوە کە ڕێژەی بێکاری بۆ %٥.٣ زیادیکردووە بەهۆی پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ەوە و ژمارەی بێکاران لە ٣٧ هەزار کەسەوە گەیشتۆتە ١٥١ هەزار کەس.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "COVID-19 – current cases". Ministry of Health. ٢٠٢٤-٠٣-٢٧.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Covid 19 coronavirus: Auckland in lockdown, rest of country in level 2 – Four cases of community transmission". The New Zealand Herald. 11 ئاب 2020. ISSN 1170-0777. Archived from the original on 24 August 2020. Retrieved 11 August 2020.
  3. ^ "Live: Coronavirus – Auckland goes back into Level 3, rest of NZ into Level 2". Stuff. 11 ئاب 2020. Archived from the original on 11 August 2020. Retrieved 11 August 2020.
  4. ^ "Coronavirus live updates: COVID-19 in community, Auckland going to level 3". Newshub (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2020-08-12. Retrieved 2020-08-11.
  5. ^ Andelane, Lana (30 August 2020). "COVID-19: Auckland to move to 'level 2.5' on Sunday - what you need to know". Newshub. Archived from the original on 30 August 2020. Retrieved 30 August 2020.
  6. ^ "The new 'level 2.5' rules Aucklanders need to know before tonight". Newstalk ZB. 30 August 2020. Archived from the original on 30 August 2020. Retrieved 30 August 2020.
  7. ^ Cardwell, Hamish (30 August 2020). "Auckland moving to 'alert level 2.5' tomorrow". Radio New Zealand. Archived from the original on 30 August 2020. Retrieved 31 August 2020.
  8. ^ "Cabinet agrees to move Auckland to level 2 and rest of New Zealand to level 1". Radio New Zealand. 21 September 2020. Archived from the original on 21 September 2020. Retrieved 21 September 2020.
  9. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.