پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە شانشینی یەکگرتووی عەرەبیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی شانشینی یەکگرتووی عەرەبیی بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لەڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە یەکەمین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بەفەرمی باری تووشبوون ڕابگەیەنێت.[١]

یەکەمین تووشبوو ئافرەتێكی بەڕەچەڵەك چینی تەمەن ٧٣ ساڵان بوو کە دوای چاك بوونەوە لە ٩ی شوبات دا نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لە ٢٠ی ئازاردا یەکەمین دوو باری گیانلەدەستدان تۆمارکرا. لە سەرەتادا داخستنی قوتابخانەکان بۆ ماوەی چوار هەفتە لە ٨ی ئازاردا ڕاگەیەندرا و بەڵام دوای سێ هەفتە ڕاگەیەندرا کە تەواوی قوتابخانەکان هەتا کۆتای ساڵی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە. لە ٢٢ی ئازاردا دوبەی هەستا بە هەڵمەتێکی پاکژکردنەوەی ١١ رۆژی لە هەوڵێك دا بۆ گەمارۆدان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩. دوای چوار رۆژ لە هەڵمەتەکە قەدەغەی هاتووچۆی  شەوانە ڕاگەیەندرا.

لە ٢٣ی کانوونی دووەم دا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ڕایانگەیاند کە هەر گەشتیار و سەردانیکەرێك ڕاستەوخۆ لە وڵاتی چینەوە گەیشتبێت دەبێت پلەی گەرمی لەشیان بپورێت.

هەروەها دەسەڵاتی تەندروستی دوبەی ( Dubai Health Authority - DHA ) بڕیاری دەرکرد بۆ هەموو نەخۆشخانە تۆمارکراوەکانی سەر بە (DHA) کە مامەڵە بکەن لەگەڵ هەموو بارێکی تووشبووی گومانلێکراو و پشتڕاستکراوەدا وەك باری لەناکاو وە چارەسەری هەموو نەخۆشەکان بێ بەرامبەر دەبێت تەنانەت بۆ ئەوانەشی خاوەنی دەستەبەری تەندروستی نین.[٢][٣]

کاریگەرییە ئابوورییەکان[دەستکاری]

لە ٢٣ی ئازاردا حکومەت تەواوی بازارە گەورەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە داخست لەگەڵ داخستنی بازارەکانی ماسی، گۆشت و سەوزەواتیش بۆ هەمان ماوە. لە ٢٣ی نیسان دا هەردوو حکومەتی ئەبوزەبی و دوبەی ڕایانگەیاند کە هەندێك لە ڕێکارەکان کەم دەکرێنەوە دەربارەی داخستنی ناوەندە بازارییەکان و هەروەها لێدوانیشیان دا کە لە گفتووگۆدان لەگەڵ خاوەن پشکەکان بۆ کردنەوەی بازار و مۆڵەکان بەشێوەیەکی هاوتەریبی لەگەڵ نەخشەسازییەکانی حکومەت دا بۆ بەرزکردنەوەی چالاکی ئابووری لە وڵاتەکەدا. ڕێگەپێدانی کردنەوەی فرۆشگەکان لە ژمارە و جۆردا زۆر سنوورداکراوبوون و لە هەر کاتێك دا لە %٣٠ تێکرای ژمارەی فرۆشگاکانی تێنەدەپەڕاند.

دوابەدوای پاشەکشەی ئابووری جیهان بەهۆی پەتای جیهانیی کۆرۆناوە، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٠دا حکومەتی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی هەستا بە ڕاگەیاندنی دووبارە ڕێکخستنەوە و تێكەڵکردنی لە %٥٠ ناوەندە فیدرالیی، وەزاریی و بەرێوبەرایەتییەکانی وڵاتەکە.[٤][٥]

کەرتی پەروەردە[دەستکاری]

لە ٣ی ئازاردا وەزارەتی پەروەردەی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە لە ٨ ئازارەوە تەواوی قوتابخانە و زانکۆکان لە سەرتاسەری وڵات دا دادەخرێن بۆ ماوەی یەك مانگ و پشووی بەهارە کە خۆی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاردا دەست پێدەکات خرایە ٨ی ئازار و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، دوای دوو هەفتە پشووەکە فێربوونی مەودا دوور جێبەجێ کرا و قوتابیان لە ماڵەکانی خۆیانەوە بەردەوام دەبوون لەسەر کردەی پەروەردە و فێربوون. لە ٣٠ ئازاردا حکومەت ڕایگەیاند کە فێربوونی مودا دوور بۆ قوتابخانە و زانکۆکان هەتا کۆتای ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت.

لە ١٨ی ئازاردا شانشینی یەکگرتووی عەرەبیی بەو خوێندکارە ئیماراتییانەی  ڕاگەیاند کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن ، لە کاتی داخستنی زانکۆکانیان دا دەستبەجێ بگەرێنەوە وڵاتەکەیان. لە ٢٤ی ئازاردا حکومەت داوای لە هەموو خوێندکارانی ئیماراتی دەرەوەی وڵات کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا بگەرێنەوە.[٦]

پشکنین[دەستکاری]

لە ٢٢ی نیسان دا ڕێكخراوی نێودەوڵەتی هەواڵ (رۆیتەرز - Reuters) چەند هەواڵێكی بڵاوکردەوە کە بە سەدەها کرێکاری کەم دەرامەتی پەنابەر بینراون لە سەرەی دوور و درێژدا لەدەرەوەی نەخۆشخانەیەکی شاری ئەبوزەبی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیان کە پلەی گەرمی دەرەوە ٣٥ پلەی سەدی بەرزتر بووە. نرخی پشکنینەکان بێ بەرامبەر بووە تەنها ئەگەر کەسەکە خاوەنی نیشانەکان بێت، پێشینەی گەشتی هەبێت یان بەرکەوتەی هەبووبێت لەگەڵ کەسێکی تووشبوودا بەڵام ئەگەر یەکێك لەو بارانە نەبوو ئەوا نرخی پشکنینەکە ٣٧٠ درهەمی ئیماراتییە (١٠٠ دۆلاری ئەمریکی). پزیشکان و ناوەندە تەندروستییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بەرزبوونەوەیەکی خێرا هەیە ژمارەی تووشبووەکان دا و بەتایبەتی لەو کۆمەڵگە قەرەباڵغانەی خاوەن و جێی نیشتەجێی کڕێکاری کەم دەرامەتن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Turak, Natasha (29 January 2020). First Middle East cases of coronavirus confirmed in the UAE CNBC.com. Retrieved 19 March 2020.
  2. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  3. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  4. ^ "Crunching the numbers for coronavirus". Imperial News. Archived from the original on 19 March 2020. Retrieved 15 March 2020.
  5. ^ "High consequence infectious diseases (HCID); Guidance and information about high consequence infectious diseases and their management in England". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  6. ^ "World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus". www.wfsahq.org. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 15 March 2020. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.