پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە سویسرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی ڕووسیا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە رێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە سویسرا پشتڕاست کرایەوە.  پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵان لە ناوچەی (تیچینۆ)ی هاوسنوور لەگەڵ ئیتاڵیادا پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو بۆ نەخۆشی (SARS-CoV-2) وە پێشتر سەردانی شاری (میلان)ی کردبوو. دواتر چەند بارێكی تووشبوونی پەیوەستدار بە بڵاوبوونەوەکانی ئیتاڵیا لە چەند ناوچەیەك دەرکەوتن لە (بازل، زوریخ و گراوبوندن). هەروەها چەند بارێكی دیکەی تووشبوون پشتڕاست کرانەوە کە پەیوەست نەبوون بە بڵاوبوونەوەکانی ئیتاڵیاوە.

لە ٢٨ی شوبات دا حکومەتی نەتەوەیی (ئەنجومەنی فیدرالی) هەستان بە قەدەغەکردنی تەواوی چالاکییەکان کە زیاد لە ١٠٠٠ کەس بەژداربوون تێیدا. لە ١٦ی ئازاردا لەسەرتاسەری وڵات دا قوتابخانە و فرۆشگاکان داخران و لە ٢٠ی ئازاردا کۆبوونەوەی زیاد لە ٥ کەسی لە شوێنە گشتییەکان دا قەدەغەکرا. پاشان حکومەت هەنگاو بە هەنگار هەستا بە سەپاندنی سنووردارکردنی هاتووچۆ لە سەر سنوورەکانی وڵاتەکە و ڕاگەیاندنی ڕێكاری هاوکاری ئابووری بە بڕی ٤٠ ملیار فرانکی سویسری.[١][٢]  

شوباتی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢٧ی شوبات دا هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی جنێف کە لە شاری میلان گەڕابۆوە، پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو وە برایە نەخۆشخانەی زانکۆی جنێف. بەهەمان شێوە کەسێكی ٥٥ ساڵانی ئیتاڵی کە بۆ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی کاریدەکرد پشکنینەکەی لە جنێف ئەرێنی دەرچوو. دوو منداڵی ئیتاڵی کە لە پشوو بوون لە گروابوندن پشکنینەکانیان ئەرێنی دەرچوو و بەمەبەستی چارەسەر برانە نەخۆشخانە.

پیاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵانی لە ناوچەی ئاگاو کە پێش هەفتەیەك بۆ سەردانێكی پیشەیی بۆ شاری (ڤێرۆنا)ی ئیتاڵیا کردبوو، پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو وە لە نەخۆشخانە خەوێندرا. ئافرەتێكی ٣٠ ساڵان کە سەردانی شاری میلانی کردبوو لە شاری زیوریخ برایە نەخۆشخانە و پیاوێكی ٤٩ ساڵان کە لە فەڕەنسا دەژیا و لە ناوچەی (ڤوو)ی سویسرا کاریدەکرد پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو.[٣][٤][٥] 

ئازاری ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٣ی ئازاردا (زانکۆی زیوریخ – پەیمانگای بیرکاری) شەش باری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پشتڕاستکردەوە. هەتا ٥ی ئازار ١٠ باری پشتڕاستکراوە لە زانکۆکە بوونی هەبوو کە حەوتیان لە پەیمانگای ماتماتیك و یەکێکیان لە ناوەندی پزیشکیی ددان.

لە ٥ی ئازاردا نەخۆشخانەی زانکۆی لوزان ڕایگەیاند نەخۆشێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای گیانی لەدەستداوە کە ئافرەتی ٧٤ ساڵان بووە. نەخۆشەکە لە ٣ی ئازارەوە لە نەخۆشخانە بووە و پێش تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش خاوەنی نەخۆشی درێژخایەن بووە.  

لە ١١ی ئازاردا نەخۆشێكی ٥٤ ساڵانی پیاو لە نەخۆشخانەی (برودەرهۆلز) گیانی لەدەستدا و بووە چوارەمین باری گیانلەدەستدان لە سویسرا.

کاردانەوە و ڕێکارەکانی حکومەت

لە ٢٧ی شوبات دا دوابەدوای پشتڕاستکردنەوەی بارەکانی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ لە ناوچەی (گراوبوندن) چالاکی (پێشبرکێی خلیسکانی سەر بەفری ئێنگادین - Engadine Skimarathon ) هەڵوەشێنرایەوە.

لە ٢٨ی شوبات دا لە هەوڵی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئەنجومەنی فیدرالی هەموو چالاکییەکانی هەڵوەشاندەوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس بەژداربوون و چەندین چالاکی وەك کەرنەڤال و پێشانگاکان دواخران یان هەڵوەشێنرانەوە، وەك پێشانگای ئۆتۆمبێلی جنێف، پێشانگای کاتژمێری دەستی جیهانی بەیزڵ، کارنەڤاڵی بێرن و کەرنەڤاڵی بەیزڵ. زانکۆی بێرن هەستا بە لابردنی تەواوی وانە ڕووبەڕووەکان بۆ زیاد لە ٢٥٠ بەژدابوو وە جێگرتنەوەیان بە وانەی سەرهێلی ئینتەرنێت.

لە ٧ی ئازاردا ئەنجومەنی فیدرالی هەستا بە ڕاگەیاندنی "گۆرینی ئاراستە" بۆ جەخت کردنە سەر پارێزگاری کردن لەو تاکەکەسانەی زۆرترین مەترسیان لەسەرە و لاوازن (کەسانی بەساڵاچوو وە ئەو کەسانەی خۆیان خاوەنی نەخۆشین.)

لە ١٣ی ئازاردا، ئەنجومەنی فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو وانەکان لە تەواوی دامەزراوە پەروەردەییەکان دا هەتا ڕێکەوتی ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ و قەدەغەکردنی هەموو ئەو چالاکییە تایبەتی و گشتییانەی ژمارەی کەسانی بەژداربوو بگاتە ١٠٠ کەس. ناوچەی (ڤوو) هەستا بە جێبەجێ کردنی ڕێکاری توندتر و قەدەغەکردنی تەواوی کۆبوونەوە تایبەتی و گشتییەکانی زیاد لە ٥٠ کەس و داخستنی ناوەندە پەروەردەییەکانی تا ٣٠ی نیسان.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Erster bestätigter Fall in der Schweiz" (بە ئەڵمانی). Blick. 25 February 2020. Archived from the original on 27 February 2020. Retrieved 29 February 2020.
  2. ^ "BREAKING: Switzerland confirms first case of coronavirus". The Local. 25 February 2020. Archived from the original on 27 February 2020. Retrieved 29 February 2020.
  3. ^ "Coronavirus cases spreading in Switzerland". Swissinfo (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 27 February 2020. Retrieved 2020-02-29.
  4. ^ "Informationen zum Coronavirus". www.gr.ch. Archived from the original on 27 February 2020. Retrieved 2020-02-29.
  5. ^ "Swiss coronavirus cases rise to nine as children placed in precautionary quarantine". Reuters (بە ئینگلیزی). 2020-02-27. Archived from the original on 28 February 2020. Retrieved 2020-02-29.
  6. ^ "Google employee who was at Zurich office tests positive for coronavirus". finance.yahoo.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 28 February 2020. Retrieved 2020-02-29.