پێکھاتەدراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێکھاتەی داتاەوە ڕەوانە کراوە)
پێکھاتەیەکی داتا کە بە خشتەی ھاش ناسراوە.

لە کۆمپیوتەرزانیدا، پێکھاتەدراوە یا پێکھاتەی دراوە (بە ئینگلیزی: data structure) ڕێگایەکی تایبەتە بۆ کۆگاکردن و ڕێکخستنی دراوە لە کۆمپیوتەردا بە چەشنێک کە بتوانرێ بەشێوەی کارامە بەکار بھێنرێتەوە.[١]

جۆرگەلی لێکجیاوازی پێکھاتەدراوەکان لە جۆرگەلی لێکجیاوازی ئەپلیکەیشنەکاندا شیاوی بەکارھاتنن. بۆ نموونە، B-tree -یەکان بۆ پیادەکردنی بنکەدراوە تەواو گونجاون، بەڵام لە کۆمپایلردا زۆرتر hash table -ەکان بەکار ئەبردرێن. ھەندێک پێکھاتەدراوەش ھەن کە پلەیەکی بەرزی پسپۆڕی پێویستە بۆ کارکردن لەگەڵیان و تەنھا لە بڕێک ئەرکی تایبەتدا بەکار دێن.

پێکھاتەدراوەکان لە نزیکەی گشت بەرنامە و نەرمەواڵەیەکدا بەکار ئەگیردرێن. پێکھاتەدراوەکان ئامێرێکێن بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کارامەی بڕە ئێجگار گەورەکانی دراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەڕەی تایبەتی پێکھاتەدراوە لە ئیسایکلۆپیدیای بریتانیکا، لێرە.