پێداویستی
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
پێویستی یا پێداویستی شتێکە کە ئەگەر گیاندار خۆی لێ دوور بگرێ نەتوانێ ژینێکی سالم بژیت. ئەمە لە داخواز و خواستە جیاوازە. جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەگەر شتێ بۆ گیاندار پێویست بێ ئەمە یانی نەبوونی ئەو شتە یا نیوەچڵ و ناتەواو بوونی ئەو شتە بەئاشکرا یەکێ لەم دوو ئاکامە ناخۆشەی بۆ گیاندارەکە ئەبێت: لەکارکەوتوویی (واتە ناتوانی لە بەجێھێنانی ئەرکەکاندا) یا مەرگ. بە زمانێکی تر، پێویستی ئەو شتەیە کە بوونی فەرزە بۆ ژینێکی سالم و پایەدار و بێوەی (وەک خواردەمەنی، ئاو، سەرپەنا) لە حاڵێکدا خواستە مەیلێکە یان ئەوەی ئاوات و خۆزگەیەکە.
ھەندێ لە پێویستییەکان بنەڕەتین، وەکوو ئاو، ھەوا، خۆراک، پارێزراوی لە مەترسییەکانی ژینگە. ھەر گیاندارێک بەبێ ئەمانە لە ماوەیەکی کەمدا ژینی دوایی دێ. بەڵام، جگە لەم پێویستییە بنەڕەتییانە، مرۆڤ بڕێ پێویستیی دیکەشی ھەیە کە لە کۆمەڵایەتیبوونیەوە سەرچاوە ئەگرێ. بۆ نموونە مرۆڤ پێویستیی بەوە ھەیە کە ھەست بکا سەر بە بنەماڵە یان گرووپێکە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |