بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیکس ئارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیکس ئارت (بە ئینگلیزی: PicsArt) ئەپلیکەیشنێکی دەستکاریکردنی وێنە، کۆلاژ و وێنەکێشان و تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. بەکارھێنەران دەتوانن وێنە بگرن و دەستکاری بکەن و بە چین وێنە بکێشن و وێنەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگای پیکسئارت و لە تۆڕەکانی تری وەک فەیسبووک و تیلیگرام ھاوبەش بکەن، بەرنامەکە بەردەستە لەسەر ئامێرەکانی مۆبایلی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆز.[١] ھەروەھا لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز ٨٫١ یان بەرزتر ھەیە.[٢][٣] کۆمپانیاکە زیاتر لە ٤٥ میلیۆن دۆلاری بەدەست گەیشتووە لە پارەی سەرەڕۆیی لە کۆمپانیای سیکویا کاپیتاڵ کۆمپانیای بینش ڤێنچەر شریت[٤][٥]

مێژوو

[دەستکاری]

پیکسئارت لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید دەستی پێکردووە، بەرنامەکە لە ماوەی ساڵی یەکەمیدا ٣٥ میلیۆن جار دابەزێنراوە، لە مانگی یەکی ٢٠١٣دا بۆ ئایفۆن بڵاوکرایەوە. مانگی ئایاری ھەمان ساڵ بۆ ئایپاد ئازادکرا بەرنامەکە تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ٢میلیۆن بەکارھێنەری ڕۆژانەی ناوازەی ھەبوو و ٤میلیۆن بەکارھێنەری تۆمارکراوی ھەبوو.[٦] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا پاش دوو ساڵ لە دەستپێکردنی، پیکسئارت گەیشتە ٩٠میلیۆن دامەزراندن و نزیکەی ٢٥ میلیۆن بەکارھێنەری چالاکی مانگانەی ھەبوو، لە کانونی یەکەمی ٢٠١٣، پیکسئارت بەردەست بوو بۆ ئامێرەکانی ویندۆز فۆن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Scribble on your pics with versatile PicsArt photo editor». USA Today. USA Today. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ Graham، Jefferson. «Scribble on your pics with versatile PicsArt photo editor». USA TODAY (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «PicsArt is an excellent and popular photo editing app for Windows 8.1». OnMSFT.com (بە ئینگلیزی). -001-11-30T00:00:00+00:00. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ «Picsart, A Photo Editing App With 200M Downloads, Lands $10M From Sequoia». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «PicsArt Raises $15M To Build A Community Around Photo Editing». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  6. ^ «Press Kit - PicsArt». picsart.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

http://picsart.com/press-kit