پیشاندانی خۆشەویستی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| پیشاندانی خۆشەویستی | |
|---|---|
| دەرھێنەر | سیۆن سۆنۆ |
| بەرھەمھێنەر | ھاروۆ ئومێکاوا |
| نووسەر | سیۆن سۆنۆ |
| ئەکتەران | تاکاھیرۆ نیشیجیما ھیکاری میتسوشیما ساکورا ئاندۆ |
| مۆسیقا | تۆمۆھیدی ھارادا |
| وێنەگری سینەمایی | سۆھێی تانیکاوا |
| مۆنتاژ | جونیچی ئیتۆ |
| بڵاوکردنەوە | Phantom Film |
| دەرچوون |
|
| ماوەی فیلم | ٢٣٧ خولەک |
| وڵات | ژاپۆن |
| زمان | ژاپۆنی |
پیشاندانی خۆشەویستی (بە ژاپۆنی: 愛のむきだし, romanized: Ai no mukidashi) فیلمێکی درامی کۆمیدییە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. سیۆن سۆنۆ کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە. فیلمەکە چوار کاتمێرە و بەم ھۆکارە ناوبانگی لە فیستیڤاڵەکانی فیلم دەرکردووە. فیلمەکە چەند تەوەرێکی جیاواز لەخۆدەگرێت وەک خۆشەویستی، خێزان، شەھوەت، ئایین، و تاوانی وێنەگرتنی ژێرەوەی تەنوورەی ژنان. یەکەم وەشانی فیلمەکە درێژییەکەی شەش کاتژمێر بوو، بەڵام دواتر لەسەر داواکاری بەرھەمھێنەران کورتکرایەوە بۆ چوار کاتژمێر.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی، فیلمەکە چەندین خەڵاتی بردەوە و ھەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ کرا لەلایەن ڕەخنەگران.[١] لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەرلین، فیلمەکە خەڵاتی کالیگاری و فیپرێسکی بردەوە.[٢]
قاڵبی ئەکتەران
[دەستکاری]- تاکاھیرۆ نیشیجیما وەک یو ھۆندا
- ھیکاری میتسوشیما وەک یۆکا ئۆزاوا
- ساکورا ئاندۆ وەک ئایا کۆیکی
- ماکیکۆ واتانابی وەک کایۆری فوجیوارا
- ئاتسورۆ واتابێ وەک تێتسو ھۆندا
- جای وێست سەرکردەی دەستەی بۆسۆزۆکو
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Schilling، Mark (٦ی شوباتی ٢٠٠٩). «Telling a lengthy tale of lust and religion». The Japan Times. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریIMDbنەدراوە