بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیاوە بەربووەوەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پیاوی کەوتنەخوارەوەەوە ڕەوانە کراوە)
پیاوە بەربووەوەکە
دامەزران١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١
ناو بە زمانی فەرمیThe Falling Man
سەرناوThe Falling Man
ئافرێنەرRichard Drew
Depictsھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، پیاو، falling from height، World Trade Center
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە


پیاوە بەربووەوەکە

پیاوە بەربووەوەکە (بە ئینگلیزی: The Falling Man ) وێنەیەکە کە لەلایەن وێنەگری ڕۆژنامەگریی پێوەبەند ڕیچارد درووە گیراوە کە وێنەکە پیاوێک نیشان دەدات لەکاتی بەربوونەوەی لە ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی لەکاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول لە نیویۆرک سیتی. کەسی نێو وێنەکە لە نھۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەی باکووردا گیری خواردبوو و یان لەکاتی گەڕان بۆ سەلامەتی بەربووەتەوە یان بازی ھەڵداوە بۆ ڕزگاربوونی لە ئاگر و دووکەڵەکە. وێنەکە لە ٩:٤١:١٥ پ.ن. گیراوە لە ڕۆژی ھێرشەکان.

وێنەگرەکە وتوشییەتی، لە دوو کەیسدا، چیرۆکەکانی ڕۆژنامەکان کە لێدوانیان دەربارەی وێنەکە داوە ھێرشی ڕەخنەیییان کراوەتە سەر لەلایەن خوێنەرانەوە کە وێنەکەیان بە «ناڕەحەت کەر» بینیوە.[١]

پێشینە

[دەستکاری]

لە ٢٬٦٠٦ قوربانی کە لەنێو ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی و زەویی نیویۆرک سیتی کوژران لەکاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، ھەندێک سەرچاوە مەزندەیان کردووە کە ٢٠٠ کەس بە بەربوونەوەیان یان بازھەڵدانیان گیانیان لەدەستداوە، لەھەمان کاتدا سەرچاوەی دیکە دەڵێن کە نزیکی ١٠٠ کەس بوون.[٢][٣][٤] کاربەدەستان نەیانتوانی لاشەکانی ئەو کەسانە بدۆزنە یان بناسنەوە کە بەزۆر کەوتبوونە دەرەوەی باڵەخانەکان پێش ڕووخانیان. نووسینگەی تاقیکاریی پزیشکیی نیویۆرک سیتی وتی کە ئەو کەسانەی بەربوونەتەوە بۆ مەرگیان لە ١١ی ئەیلوول بە «بازدەر» پۆلێن ناکرێن. ئەم کەسانە زۆریان لێکراوە بەھۆی دووکەڵ و ئاگرەکەوە یان بە تەقینەوەکان کەوتوونەتە خوارەوە.[٤]

لە وێنەکە وا دەردەکەوێت کە پیاوەکە ڕێک بەرەو خوارەوە بەربووبێتەوە؛ ھەرچۆنێک بێت، زنجیرەیەک وێنەی بەربوونەوەکەی نیشانی دەدەن کە لە ئاسماندا تەقلە لێدەدات.[٥][٦]

مێژووی بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

وێنەکە لە سەرەتادا لە ڕۆژنامەکانی جیھاندا دەرکەوت، وەک لاپەڕە ٧ی نیویۆرک تایمز لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠١. لێدوانی وێنەکە دەیووت، «کەسێک بەردەبێتەوە دوای بازھەڵدانی لە باڵەخانەی باکووری ناوەندی ئاڵوگۆڕی جیھانی. دیمەنێکی ترسێنەر بوو کە دووبارە بوویەوە دوای ئەوەی فڕۆکەکان خۆیان بە باڵەخانەکاندا کێشا.»[٧] تەنیا یەکجار لە نیویۆرک تایمزدا دەرکەوت بەھۆی ڕەخنەگری و تووڕەیی دژی بەکارھێنانی.[٨] دوای شەش ساڵ، لە لاپەڕە ١ی نیویۆرک تایمز بووک ڕیڤیو دەرکەوت لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٧.[٩]

ناسینەوە

[دەستکاری]

ھیوادارم کە ئێمە ھەوڵی ئەوە نادەین کە بزانین کێ بووە و زیاتر بزانین کە ئێمە کێین لەڕێی سەیرکردنییەوە.

گوێندێڵین، ٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە

ناسنامەی کەسی نێو وێنەکە ھەرگیز بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە. ژمارە گەورەی کەسەکانی کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو ناسینەوەی پیاوەکەی نێو ١٢ وێنەکەی قورستر کردبوو.

نۆربێرتۆ ھێرناندێز

[دەستکاری]

دوای بینینی پۆستەرێکی کەسێکی ونبوو، پەیامنێر پیتەر چینی لە ڕۆژنامەی نێودەوڵەتیی کەنەدیی دە گڵۆب ئاند مەیڵ پێشنیاری ئەوەی کرد کە پیاوی ناو وێنەکە لەوانەیە نۆربێرتۆ ھێرناندێز، شیرینی دروستکەرێک کە لە ویندۆز کۆن دە وێڵد کاری دەکرد، خواردنگەیەک کە لە ١٠٦ەم نھۆمی باڵەخانەی باکوور بوو. ھەندێک لە ئەندامانی خێزانی ھێرناندێز لە سەرەتادا ھاوڕابوون لەگەڵ چینی،[١٠] بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لە تەواوی زنجیرە وێنەکان و سەرنجدانە سەر وردەکارییەکانی جلوبەرگەکانی، ھاوڕا نەمان.[١١]

جۆناتان برایڵی

[دەستکاری]

«پیاوە بەربووەوەکە»، وتارێک دەربارەی وێنەکە لەلایەن ڕۆژنامەوانی ئەمریکی تۆد جونۆد، بڵاوکرایەوە لە چاپی ئەیلوولی ٢٠٠٣ی گۆڤاری ئیسکوایەر. دواتر کرا بە بەڵگەفیلمێک بەھەمان ناوەوە. وتارەکە ناسنامەی لەوەچووی پیاوە بەربووەوەکەی بە جۆناتان برایڵی دادەنێت، ئەندازیارێکی دەنگیی ٤٣ ساڵ کە لە ویندۆز ئۆف دە وێڵد کاری دەکرد. براکەی، ئالێکس، ئەندامێکی ڕەسەنی کۆمەڵەی دیسکۆی ڤیڵج پیپڵ بوو. برایڵی تەنگە نەفەسی ھەبووە و ئەیزانی کە لە مەترسیدایە کاتێک دووکەڵ ھاتووەتە نێو خواردنگەکەوە.[١١] ئەو لە سەرەتادا لەلایەن براکەیەوە، تیمۆتی، ناسرایەوە.[١١] مایکڵ لۆمۆناکۆ، چێشتلێنەری یاریدەدەری خواردنگەکە، بیروڕای وابوو کە پیاوەکە برایڵییە بەپێی شێوەی لەش و جلوبەرگی.[١٢] لە یەکێک لە وێنەکاندا، کراس یان چاکەتە سپییەکەی پیاوە بەربووەوەکە بەھۆی ھەواوە کراوەتەوە، کە تی شێرتێکی پرتەقاڵیی ھاوشێوەی جلێک کە برایڵی بەزۆری لەبەری دەکرد نیشان دەدات. خوشکە گەورەکەی برایڵیش، گویندێڵین، بڕوای وابوو کە ئەو لەوانەیە قوربانییەکە بووبێت. بە پەیامنێرەکانی سەندەی میرەری وت، «کاتێک بۆ یەکەمجار سەیری وێنەکەم کرد […] و پیاوێکم بینی—باڵا بەرز، لاواز—وتم، 'ئەگەری ھیچی باشترم نەزانیایە، لەوانەیە ئەوە جۆناتان بوایە.'»[١٣]

بەکارھێنانەکانی دیکە

[دەستکاری]

٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە بەڵگەفیلمێکی ٢٠٠٦ە دەربارەی وێنەکە. لەلایەن فیلمسازی ئەمریکی ھێنری سینگەرەوە دروستکراوە و لەلایەن ڕیچارد نومیرۆفەوە تۆمارکراوە، دەرھێنەرێکی وێنەییی نیویۆرک. فیلمەکە بە کەمی لە چیرۆکەکەی ئیسکوایەری جونۆدەوە وەرگیراوە. پێکھاتەکانیشی لە وێنەکانی خەڵکی بەربووەوەوەی وێنەگر لایڵ ئۆوێرکۆوە وەرگرتووە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٦دا، لە تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانیی چانێڵ ٤وە پەخشکرا، دواتر لە سی بی ئێس نیووزوێڵدی کەنەدا پەخشکرا لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، و لە زیاتر لە ٣٠ وڵات پەخشکراوە. پەخشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ بوو، لە کەناڵی دیسکەڤەری تایمز.

ڕۆمانی پیاوە بەربووەوەکەی دۆن دێلیلۆ دەربارەی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولە. «پیاوە بەربووەوەکە» لە ڕۆمانەکەدا ھونەرمەندێکی نواندنکارە کە ڕووداوەکانی وێنەکە دووبارە دەکاتەوە.[١٤] دێلیلۆ دەڵێت کە ئاشنا نەبووە بە ناوی وێنەکە کاتێک کتێبەکەی ناوناوە. ھونەرمەندەکە کەمەربەستێک دەکات بە خۆیەوە و باز ھەڵدەدات لە شوێنێکی بەرزەوە لە ناوچەیەکی زۆر دیارەوە (وەک پردی ڕێگای سەرەکی)، ھەڵواسراو لە شێوەی پیاوە بەربووەوەکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
ئاماژەپێدانەکان
  1. ^ Howe, Peter (2001). "Richard Drew". The Digital Journalist June 27, 2018 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., January 2010
  2. ^ «Falling Bodies, a 9/11 Image Etched in Pain». The New York Times. September 10, 2004. لە November 4, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە February 20, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ Whitworth، Melissa (September 3, 2011). «9/11: 'Jumpers' from the World Trade Center still provoke impassioned debate». Telegraph. London. لە January 2, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 13, 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا Cauchon, Dennis. "Desperation forced a horrific decision" September 1, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. USA Today.
  5. ^ Pompeo، Joe (٢٩ی ئابی ٢٠١١). «Photographer behind 9/11 "Falling Man" retraces steps, recalls "unknown soldier"». Yahoo! News. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=، |ڕێکەوت=، و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  6. ^ «The Falling Man | Behind The Photo | 100 Photos». Time Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە – via YouTube. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  7. ^ Mills (2009). «Images of Terror». Dissent: 75–80. doi:10.1353/dss.0.0088. S2CID 145099785.
  8. ^ Susie Linfield (August 27, 2011). «The Encyclopedia of 9/11: Jumpers: Why the most haunting images of 2001 were hardly ever seen». New York. لە September 26, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 8, 2011 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ Boutin، Maurice (2009). «The Current State of the Individual: A Meditation on "The Falling Man"». لە Arvin Sharma (ed.). The World's Religions after September 11. pp. 3–9. ژپنک 978-0-275-99621-5.
  10. ^ Cheney، Peter (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠١). «The life and death of Norberto Hernandez». The Globe and Mail. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  11. ^ ئ ا ب Junod، Tom (2003). «The Falling Man». Esquire Magazine. لە September 12, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 13, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  12. ^ «Jonathan Briley». September 11: A Memorial. CNN. لە September 30, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 7, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  13. ^ «9/11: The image of The Falling Man that still haunts 10 years on». لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  14. ^ Versluys، Kristiaan. «9/11 in the Novel». لە Matthew J. Morgan (ed.). The Impact of 9/11 on the Media, Arts, and Entertainment: The Day that Changed Everything?. Vol. 4. Palgrave Macmillan. pp. 142–143. ژپنک 978-0-230-60841-2.
سەرچاوەکان
  • ٩/١١: پیاوە بەربووەوەکە (١٦ی ئازاری ٢٠٠٦). چانێڵ ٤.
  • Friend، David (2007). «Thursday, 13 September». Watching The World Change: The Stories Behind The Pictures Of 9/11. I.B. Toures. pp. 106–163. ژپنک 978-1-84511-545-6.
  • Ingledew، John (2005). Photography. Laurence King Publishing. p. 76. ژپنک 1-85669-432-1.
  • Tallack، Douglas (2005). New York Sights: Visualizing Old and New New York. Berg Publishers. pp. 174–181. ژپنک 1-84520-170-1.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]