پۆمالیدۆماید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆمالیدۆماید (بە ئینگلیزی: Pomalidomide) لە بازارەکان بە پۆمالیست دەناسرێتەوە، دەرمانێکی ئاوێتەیی تالیتۆمایدە بە شێوەی سێلجین بەردەستە، دەرمانێکی دژە ھەوکردنە و بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەکاردێت.

لە شوباتی ٢٠١٣ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی مۆلەتی خستنە بازاری پێدراوە وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی مۆخی ئێسک، کاریگەریە ئەرێنیەکەی پشتگیری کراوە لەلایەن ئەو نەخۆشانەی کە بەکاریان ھێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشی لینالیدۆماید و بۆرتیزۆمایب، دەرکەوتووە دوای ٦٠ڕۆژ لە بەکارھێنان ئەنجامی ئەرێنی باشی ھەبووە، لە ئابی ٢٠١٣ لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە ڕێپێدانی وەرگرتووە تاوەکوو بەکاربێت.

پێشینە و پەرەپێدانی[دەستکاری]

پێکھاتەی بنەرەتی پۆمالیدۆماید، سالیدۆمایدە کە لە ساڵی ١٩٩٤ وەک چاڕەسەرێک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەکارھاتووە. دواتر وەک دژە تەنی شێرپەنجەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خواردنی ئەمریکی بەکارھاتووە بۆ سەرجەم نەخۆشانی شێرپەنجە، ڵێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەڵماندووە کە وەک دژەخانەیەکی شێرپەنجەیی بەشێوەیەکی چاڵاک کاری کردووە، دەرمانەکە بە شێوەیەکی چاڵاک گرێ یاخود خانە شێرپەنجەییەکانی گەماڕۆ داوە و ڕێگر بووە لە گەشەکەدن و بڵاوبوونەوەیان. بێ ئەوەی کاربکاتە سەر خانە درووستەکانی تری لەش.

چارەسەریەکانی نۆرینگەیی[دەستکاری]

بە کارھێنانی وەک یەکەم جار کاریگەری ئەرێنی ھەبووە.

بەکارھێنانی بۆ جاری دووەم کاریگەری لەسەر سەرجەم خانە شێرپەنجەییەکان ھەبووە.

بەکارھێنانی بۆ جاری سێیەم ھەموو خانەکانی گەماڕۆ داوە و لەگەشەکردنیانی خستووە و بە تەواوی پەکی خستوون.

ئامراز و بەکارھێنان[دەستکاری]

کاریگەریەکانی لەسەر دووگیان بوون و جووت بوون[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی دەرمانەکە کاردەخاتە سەر ھەموو زیندە خانەکانی لەش بۆیە ناکرێت کەسی وەرگر لەماوەی وەرگرتنی دا دوو گیان بێت.

لەبەر ئەوەی کاردەخاتە سەر تەندرووستی و پێکھاتەی خانەیی منداڵەکە بۆیە بە ھیچ شێوەیەک ڕێگانادرێت دووگیان بێت یان جووت بوونی ڕاستەوخؤ ئەنجام بدات. ئافرەتان دەبێت بەردەوام دەرمانی دژە دووگیان بوون وەربگرن. پیاوان ناتوانن لەگەڵ ژنەکانیان جووت ببن یان لەکاتی جووت بوون پێویستە ڕووپۆشێک یاخود کۆندۆم بەکاربێنن چونکە کاریگەری کیمیایی دەرمانەکە دەگوازرێتەوە بۆ خێزان یان ھاوژینەکانیان.

تێبینیە گرنگەکان[دەستکاری]

دەرمانێکی کیمیایی کاریگەرە دەبێت لە دەستی منداڵ دووربێت، بەتەنھا ھەڵبگیرێت و لەگەڵ دەرمانەکانی تر پێکرا ھەڵنەگیرێن، نابێت ڕاستەوخۆ بەر پێست بکەوێت یان ھاوەڵی نەخۆش دەبێت بە وریاییەوە بە نەخۆشەکە بدات. لە دوای بەکارھێنان دەبێت قاوغ و کارتۆنەکانی لە ناو ببردرێت بە شێوەیەکی تەندرووستی و زانستیانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]