پۆلێنزانی (ژینناسی)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
بۆ ناسین و لێکۆڵینەوەی ئاسانتری گیانداران، ناچارین بەپێی تایبەتمەندی و لێکچوونەکانیان پۆلێنیان بکەین. بەم شێوەیە ھەر گیاندارێک لە شوێنێکی تایبەتدا دادەنرێت.
پۆلێنی زانستی گیانداران یا دابەشاندنی بایۆڵۆجیکی، لە ڕاستیدا ژێرماڵەی زانستی پۆلێنی ژیانە
پۆلێنی زانستی گیانداران، شێوازێکە لە پۆلێنی زانستی (تاکسۆنۆمی زانستی) کە لەگەڵ ئەو جۆرە دابەشکردنەی لە ناو خەڵکدا باوە، جیاوازە. ھەر پۆلێک بە ناوێک دەناسرێت، ئەم زاراوانە ئەگەرچی تا ڕادەیەک ھاوتای یەکن، بەڵام ھەرکام لێکدانەوەی جیاواز و تایبەتیان ھەیە.
پۆلێنی زانستی نوێ، بەرھەمی کار و چالاکییەکانی کارلۆس لینایۆسە، کە دواتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری بەرھەمەکانی چارڵز داروینەوە.
مێژوو
[دەستکاری]یەکەم پۆلێنەکانی زیندەوەران زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی فەیلەسووفی یۆنانی ئەرستۆ کراوە، کە زیندەوەرانی پۆلێنکرد بۆ ڕووەک و گیانەوەران، وە گیانەوەرانیشی دابەش کرد بۆ سێ کۆمەڵە، کۆمەڵەی نیشتەجێی وشکایی و نیشتەجێی ئاوی و هەوایی، وە ڕووەکەکانی دابەشکرد بەپێی جیاوازی قەدەکانیان بۆ سێ کۆمەڵ کە درەخت و دەوەن و گیاکانە. وە دواتر لە گەڵ دۆزینەوەی زیندەوەری نوێ زیندەزانان بۆیان دەرکەوت کە سیستەمەکەی ئەرستۆ ناتوانێت هەندێک لەو زیندەوەرانە لە خۆبگرێت، بۆیە دواتر چەند سیستەمێکی تر داهێنران لەوانە زانا کارلۆس لینایۆس سیستەمێکی داهێنا بەناوی سیستەمی لینایۆس، کە لە ٧ ئاست پێکهاتبوو بۆ پۆڵێنکردنی زیندەوەران.
سیستەمی نوێ
[دەستکاری]دوو ساڵ دوای مەرگی سروشتوانی ئینگلیسی جان ڕەی، کارلۆس لینایۆس لە دایک بوو. کارلۆس لینا لە کتێبی مەزنی سیستەمی سروشتدا، سروشت بە سێ میران دابەش دەکات: کان، ڕوەک، گیانەوەر و لە پێنج پۆلدا وردیان دەکاتەوە: چین(Class)، تۆرەمە(Order)، خێزان(Family)، جنس(Genus) و جۆر(Species)
پێکھاتەی پۆلێن
[دەستکاری]پۆلێنی زانستی گیانداران ھەشت پۆلی سەرەکی ھەیە، کە لە گەورەوە بۆ بچووک بریتییە لە:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ردهبندی زیستشناختی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣.