پۆشیا (بازرگانەکەی ڤێنیسیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆشیا
کەسایەتیی بازرگانەکەی ڤێنیسیا

پۆشیا یەکێکە لە پاڵەوانە ئەندێشیەکانی ویلیام شێکسپیر لە بەرھەمی بازرگانی ڤێنیسیا. ئەو خانەدان، دڵفڕێن، زیرەک، و میراتگری خێزانی بێڵمۆنتە. باوکی پۆشیا بڕیار دەدات کە کێ گونجاوترینە بیدۆزێتەوە و بیکاتە ھاوسەری کچەکەی نەک ئاڵتوون کۆکەرە و دڵ ڕەق و وونبووەکان.

بۆ ئەمە سێ تابووت دائەنێت ، یەکەم تابووت پڕە لە زێر، دووەمیان پڕە لە زیو، سێیەم دانەش ڕەسمێکی دروستکراوی پۆشیایە بە قورقوشم.

ھەریەک لە تابووتەکان لەسەری مەتەڵ و ئەو ماددەیەی تیایەتی نەخشێنراوە مەتەڵەکانیش تەواو یەکلاکەرەوەیە بۆ قوڵبوونەوە و ڕۆچوون لە ناخی داخوازی کەرەکانی کچەکەی. جا ئەگەر ھەریەکەیان شکستیان ھێنا ھەرگیز ناتوانن ژن بێنن، ھەر یەکێکیش بردیەوە ئەوا لە سەرکەوتووەکانە.

تابووتی یەکەم : پڕە لەزێر، ھێمایە بۆ ھێز، سامان، تەنانەت تەماح ئەوەی لەسەری نووسراوە:

«ئەوەی ھەڵم ئەبژێرێت بێ ھیچ گومانێک ئەوە بەدەست ئەھێنێت کە ھەموو پیاوێک شایەنێتی»

تەماحکار شازادەی مەغریب کە بێگوومان تەماحکار بوو لە دڵەوە. ئەم تابووتەی ھەڵبژارد، خەیاڵی دەکرد کە سامانی پۆشیا ئەوەیە کە زۆربەی پیاوان پێیان ڕەوایە، ,کاتێک بینی لەناو تابووتەکە نوسراوە:

"زۆربەی ژیانی پیاوێک بەفیڕۆ چووە، بەڵام مەرجە دەرەوەم ببینی، تابووتەکەم داپۆشراوە بە زێڕ کە خاوەنداری زێرەکان تەنھا بۆ کرمەکانە ".

تابووتی دووەم: پڕکراو لە زیو، کێ ھەڵی ئەبژێرێت جگە لە بێزراو شازادەی ئاراگۆن لەسەری نوسرابوو:

«جا ھەر کەسێک ھەڵم ئەبژێرێت ئەوەنە بەدەست ئەھێنێت کە شایەنێتی»

بەتەواوی زیرەکییەوە پێی وابوو ئەو ڕاسترینە، ئەو ھەڵەی کرد بەوەی شایستەترینە، ھیچی نەبردەوە جگە لە وێنەیەکی گەمژەیی کە لێی نووسرابوو

«کەسانێک دەبن دەڵێن بەڵێ زاناین بەھەرشتێک، ھەر ئەوانەن زیو ھەڵئەبژێرن گوایە سەری ڕەساسیە و نیشانەی داناییە، بەڵام نازانن زیو دەبێت ٧ جار بە ئاگر داغ بکرێت تا ئەو ڕەنگەی دەبێت»

تابووتی سێیەم: وێنەی پۆشیا کێشراو بە قورقوشم

لەسەری نوسرابوو

«ئەوەی ھەڵم ئەبژێرێت، پێویستە بماتێ و زیان بگەیەنێت بەھەرشتێک ھەیەتی»

بەسانیۆی سەرباز و ھەژار دۆزیەووە، پێی وابوو ئاڵتون و زیو ڕازاندنەوەی شەیتانن و خەڵک دابەش دەکات، بەڵام کێ دوای قورقوشمێکی بێنرخدا دەگەڕێت، دابەشکاری ناخاتە ناو خەڵک و کۆیان دەکاتەوە تەناتەت لەو کاتەی ئەچێتە ناو تابووتەوە و ماڵئاوای لەم ژیانە دەکات. ئەمە ڕاسترین بوو.

بەم شێوەیە، ئەم پلانە بووە ھۆی گەیاندنی پۆشیای خۆشتویستراو لەلایان بەسانیۆ بە بەسانیۆی خۆشویستراو لەلایان پۆشیاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]