پلەی گراوند گەیمز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پلەی گراوند گەیمز (بە ئینگلیزی: Playground Games) گەشەپێدەرێکی یاری ڤیدیۆیی بەریتانییە و بنکەکەی لە شاری ڕۆیاڵ لیمنگتۆن سپایە. ئەم کۆمپانیایە بە دروستکردنی زنجیرە یارییەکانی فۆرزا ھۆرایزن ناسراوە. پلەی گراوند گەیمز لە ساڵی ٢٠١٨ بووە لقێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ستۆدیۆ (ئێستا ستۆدیۆی یاری ئێکس بۆکسە). ھەروەھا ئەم کۆمپانیایە لە ئێستادا کار لەسەر وەشانی داھاتووی زنجیرە یارییەکانی Fable دەکات.[١][٢]پلەی گراوند گەیمز لەلایەن گاوین ڕیبورن و ترێڤەر ویلیامز و ڕالف فولتنەوە دامەزراوە، ستۆدیۆکە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ڕاگەیەندرا، بڕیار بوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ بکرێتەوە. ئەم کۆمپانیایە یەکەم پڕۆژەی خۆیان بە ناوی Forza Horizon لە ساڵی ٢٠١٢ ڕاگەیاند.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]