پشی-میاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو منداڵ لە کاتی پشی-میاو کردن؛ شێوەکاری کاری خۆرخیۆس جاکۆبیدس، ١٨٩٥.

پشی-میاو، باو-باو یان تای تای (بە ئینگلیزی: peek-a-boo) چەشنێک کایە لەگەڵ زارۆکانە کە یاریکەر خۆی دەشارێتەوە و دیسانەوە خۆی پیشانی دەدا و بۆ پێکەناندنی منداڵ دەڵێ پشی میاو، یان باو باو. منداڵان لەدەنگدانەوەی ئەم کایەیە بە شێوەیەکی سرۆشتی پێدەکەنن.[١]

منداڵ ئەم یارییە زۆرتر دوای ٩ مانگی فێر دەبێت و دەروونناسانی منداڵ دەڵێن یاریی پشی-میاو لەسەر ژیری و توانی منداڵ بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ کۆمەڵگا کاریگەرییەکی ئەرێنیی ھەیە.

ئەم یارییە لە ھەموو کۆمەڵگاکانی دونیا بابە و لە ئینگلیزی peek-a-booی پێ دەڵێن.

لە ناوچەی کرماشان بەم یارییە تای تای دەڵێن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی زانکۆی کوردستان (فارسی-کوردی)، بە سەرپەرشتیی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠٠٦: پ ١٠٤٥.
  2. ^ سەحابی، جواد. نەشمە (بە فارسی)، کرماشان: سەرانە، ٢٠٢٠: پ ١٢٨.