پرێلیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پرێلیوود (بە ئینگلیزی: Prelude) بریتییە لە فۆڕمێکی مۆزیکی، کە پارچەیەک مۆزیکی کورتە. رەنگە لە پارچەیەک مۆزیکەوە بۆ یەکێکی تر بگۆڕێت. پرێلیوود بریتییە لە پێشەکی بۆ پارچەیەک مۆزیک. لە سەردەمی باڕۆکی مۆزیکدا، پرێلیوود بەکارھاتووە وەکوو دەستپێکێک لەو پارچە مۆزیکانەی کە بەزۆری درێژتر و ئاڵۆزتر بوون. پرێلیوود دەشێت وەکوو ئاماژەیەکیش بۆ ئۆڤەرچەر بەکاربێت، زۆر بەتایبەتی لە میانەی ئۆپێرا و ئۆراتۆریۆ.

وشەی پرێلیوود "Prelude" بەواتای پێشەکی دێت، کە لەبنەڕەتدا وشەیەکی فەرەنسییە.