پایڵت (بڕۆکلین ناین-ناین)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
"پایڵت"
ئەڵقەی بڕۆکلین ناین-ناین
ژمارەی ئەڵقە(کان)وەرزی ١
ئەڵقەی ١
دەرھێنراوە لەلایەنفێڵ لۆرد
کریستۆفەر میڵەر
نووسراوە لەلایەن
بەرھەمھێندراو لەلایەن
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەنباری پیتەرسن
دەستکاریکردن لەلایەنڕایان کەیس
کۆدی بەرھەمھێنان١٠١
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
کات٢٢ خولەک
دەرکەوتنی میوان(ەکان)
ڕیزبەندی کاتی ئەڵقەکە
→ پێشتر
دواتر ←
"The Tagger"
بڕۆکلین ناین-ناین (وەرزی ١)
List of Brooklyn Nine-Nine episodes

پایڵت (بە ئینگلیزی: Pilot، واتە فڕۆکەوان) یەکەم ئەڵقەی وەرزی یەکەمی زنجیرەی سیتکەمی پۆلیسی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی بڕۆکلین ناین-ناینە. ئەمە ئەڵقەی یەکەمی ھەموو زنجیرەکەیە و لە لایەن دروستکەرانی زنجیرەکە دان گور و مایکڵ شور نووسراوە و لە لایەن فێڵ لۆرد و کریستۆفەر میڵەرەوە دەرھێنراوە. ئەڵقەکە لەسەر فۆکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ پەخشکرا.

نمایشەکە بە دەووری بنکەیەکی خەیاڵی پۆلیسی نیویۆرک لە بڕۆکلین و لێکۆڵەر و کارمەندەکانی ئەوێ دەسوڕێتەوە. جەیک پڕاڵتا (ئاندی سامبێرگ) لەگەڵ ئەوەی ھەڵسوکەوتێکی پێنەگیشتوو و منداڵانەی ھەیە بەڵام ئاستێکی بەرزی لە دەستگیرکردن و شیکارکردنی دۆسییەکاندا ھەیە کە وای لێ دەکات لەگەڵ ھاوبەشە لێکۆڵەرەکی ئێمی سانتیاگۆ (مێلیسا فومیرۆ) بکەوێتە ڕکابەرییەوە. حاڵەتی بنکەکە کاتێک کاپتن خانەنشین دەبێت و کاپتنێکی تری بۆ دێت دەگۆڕێت. کاپتن ڕەیمۆند ھۆڵت ئاندرێ بڕاوەر) وەک کاپتنە نوێکە دیاری دەکرێت. لەوەوە بە ھۆی جیاوازی شێوازەکانی نێوان ئەو و جەیک ئەوان بە بەردەوامی پێکدادان لە نێوانیاندا ڕوو دەدات.

پایڵتەکە لە لایەن ٦٫١٧ میلیۆن بینەرەوە سەیر کرا، پڕبینەرترین نمایشی ئەو ڕۆژەی فۆکس بوو وە ڕەخنەی ئەرێنی لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ڕووناکیان خستەسەر ڕۆڵ و ئامادەکردنی ئەڵقەکە.

چیرۆک[دەستکاری]

لێکۆڵەرانی پۆلیسی نیویۆرک جەیک پڕاڵتا (ئاندی سامبێرگ) و ئەیمی سانتیاگۆ (مێڵیسا فومێرۆ) لێکۆڵینەوە لە دزی دووکانێکی ئەلیکترۆنی دەکەن. لەگەڵ ئەوەی جەیک منداڵانە مامەڵە دەکات بەڵام دۆسییەکە شیکار دەکات کاتێک بووکەڵەیەکی ورچ کە کامێرای ھەڵگرتووە ئاشکرا دەکات، و دزەکان دەستگیر دەکرێن. سانتینگۆ بەوە ڕازی نابێت و دەڵێت کە ئەو تەنھا بە «بەخت» بووە.

لە بەیانییەکی بنکەی ٩٩یەمیندا ڕەقیب تێری جێفەردز (تێری کروز) بۆ ئەفسەرەکان ڕادەگەیەنێت کە کاپتنە نوێکەیان گەیشتووە. ئەمەش پڕاڵتا بێزار دەکات لەبەر ئەو پەیوندییەی لەگەڵ کاپتنی پێشوو، کەسێکی بێ بەرپرسیار کە ڕێگەی پێدەدات ھەرشتێکی بوێت بیکات، ھەیبوو. کاپتن ڕەیمۆند ھۆڵد (ئاندرێ بڕاوەر) ڕێک لەو کاتەدا دەبێت کە پڕاڵتا بەشێوەی دەنگی ڕۆبۆت گاڵتەی پێ دەکات و ئەویش وای لێ دەکات ھەموو شتێک وەک خۆی بڵێتەوە. بە پڕاڵتا دەڵێت بۆینباخ ڵەبەر بکات و پڕاڵتاش ڕەتی دەکاتەوە. لەم کاتانەشدا چارڵز بۆیڵ (جۆ لۆ تروگلیو) دەیەوێت داوا لە ڕۆزا دیاز (ستێفانی بیاتریز) بکات لەگەڵی بۆ ژووانێک بچێتە دەرەوە.

ھۆڵت لەگەڵ جێفەردزدا یەک دەبینێت و دەربارەی بنکەکە لێی دەپرسێت. ئەو دەربارەی دیاز، لێکۆڵەرێکی ترسێنەر و ڕەقە، بۆیڵ: لێکۆڵەرێکی شڵەژاو و ڕاستگۆ، جینا ڵینێتی (چێڵسی پرێتی) بەرپرسێکی شارستانی شەیداییی خۆبەزلزانی، سانتیاگۆ: لێکۆڵەرێکی خۆماندووکەر و ڕکابەر، پڕاڵتا: لێکۆڵەرێکی پێنەگەیشتوو بەڵام زۆر بەھرەمەند، دەزانێت. جێفەردز ھەروەھا بە ھۆڵت دەڵێت ئەو بە ھۆی ڕووداوێکەوە لە پشووی بەڕێوبەڕایەتیدایە. ھۆڵت دەزانێت کە پڕاڵتا و سانتیاگۆ لە ڕکابەریدان دەربارەی ئەو کەسەی زۆرترین دۆسییە شیکار دەکات، ئەگەر سانتیاگۆ بباتەوە ئەوا ئۆتۆمبێڵەی پڕاڵتا دەباتەوە، و ئەگەریش پڕاڵتا بباتەوە ئەوا سانتیاگۆ لەگەڵیدا بۆ ژووانێک دەڕوات. جینا ڕاستی گرەوە ڕوون دەکاتەوە، و ڕەقیبیش کاریگەری گرەوەکە لەسەر ژمارەی گرتنەکانیان باس دەکات.

لێکۆڵەرەکان لەسەر کوشتنی ھێنری مۆرگینساو، وەرگرەوەیەکی خواردنی شاھانە، دەکەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]