بڕۆکلین ناین-ناین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بڕۆکلین ناین-ناین
چەشن
دانەر
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
  • دان مارکۆ
  • فیچیرینگ
  • جاک سڵەید
  • ڵەمار ڤان سکایڤەر
  • فڕانک گرینفیڵد
ئاوازدانەر(ان)دان مارکۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان١٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
کامێراتاک کامێرا
ماوەی پەخش٢١–٢٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەربڵاوکەرەوەی تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سیی جیھانی
پەخش
تۆڕفۆکس (٢٠١٣–٢٠١٨)
ئێن بی سی (٢٠١٩–ئێستا)
فۆرماتی وێنەHDTV 1080i
فۆرماتی دەنگDolby Digital 5.1
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-17) – ئێستا (ئێستا)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

بڕۆکلین ناین-ناین زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کۆمیدیی ڕێوشوێنی پۆلیسییە لە لایەن دان گور و مایکڵ شور دروستکراوە. زنجیرەکە دەربارەی جەیک پڕاڵتا (ئاندی سامبێرگ)، لێکۆڵەرێکی پێنەگەیشتوو بەڵام بەھرەمەندی ئێن وای پی دیی بنکەی ٩٩یەمی بڕۆکلین دەسووڕێتەوە، کە زۆربەی کات لەگەڵ فەرماندە ئۆفیسەرە نوێکەیدا، کاپتن رەیمۆند ھۆڵدی (ئاندرێ بڕاوەر) ھەتەر و مۆن، کێشەی دەبێت. ئەکتەرانی تری وەک ستێفانی بیاتریز وەک ڕۆزا دیاز، و تێری کروز وەک تێری جێفۆردز، و مێلیسا فومیرۆ وەک ئەیمی سانتیاگۆ، و جۆ لۆ تروگلیو وەک چارڵز بۆیڵ، و چێڵسی پرێتی وەک جینا ڵینێتی، و دیرک بڵۆکەر وەک مایکڵ ھیچکاک، و جۆڵ مککینۆڵ میڵەر وەک نۆڕم سکاڵی، تێدایە.

وەک تاک کامێرای کۆمیدی بەرھەمھێنراوە، فۆکس سەرەتا بڕیاریدا کە ١٣ ئەڵقەی بێت، بەڵام لە کۆتاییدا بە ٢٢ ئەڵقە تەواوبوو. بڕۆکلین ناین ناین لەسەر فۆکس بۆ یەکەم جار لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا پەخشکرا. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨، دوای پێنج وەرز فۆکس پڕۆژەکەی ھەڵوەشانەوە. ڕۆژی دواتر، ئێن بی سی پڕۆژەکەی بۆ وەرزی شەشەم ھەڵگرتەوە، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەسەر ئێن بی سی بۆ یەکەم جار پەخشکرا. لە ٢٧ی شوباتدا، ئێن زی سی زنجیرەکەی بۆ وەرزی حەوتەم نوێکردەوە، کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت. زنجیرەکە بۆ ھەشتەم وەرز لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، پێش یەکەم نمایشی وەرزی حەوتەم، نوێکرایەوە.

زنجیرەکە ڕەخنەی باشی لێگراوە، بەتایبەتیش لەبەر بوونی ئەکتەرانی وەک سامبێرگ، بیاتریز، فومیرۆ، بڕاوەر بوو. زنجیرەکە خەڵاتەکانی خەڵاتی ئێمی ھونەری داھێنەرانە و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی - مۆسیقی یان کۆمیدی بردەوە. سامبێرگ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی بردەوە، لە کاتێکدا بڕاوەر بۆ سێ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین ئەکتەری دیاری پاڵپشتیکەر پاڵێورا و ھەروەھاش دوو خەڵاتی ھەڵبژاردنی ڕەخنەگران بۆ تەلەڤیزیۆن وەک باشترین ئەکتەری یاردەدەر لە زنجیرەیەکی کۆمیدی بردەوە. ھەروەھا زنجیرەکە پیاھەڵدانی تایبەتی لەبەر باسکردنی بابەتی ڕاستەقینە لەگەڵ ھەڵگرتنی ھەستی گاڵتە وەرگرتووە. بۆ تۆمارکردنی ئێڵ جی بی تی بۆ خەڵک، زنجیرەکە خەڵاتی گڵاد میدیا بۆ زنجیرەیەکی دیاری کۆمیدی بردەوە.

پێشەکی[دەستکاری]

لە بنکەی خەیاڵی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرک لە بڕۆکلین، بڕۆکلین ناین ناین دوای تیمێک لە لێکۆڵەران بە فەرماندەێتی کاپتنی نوێی بنکەکە ڕەیمۆند ھۆڵت (ئاندرێ بڕاوەر) دەکەوێت. لێکۆڵەرەکان جەیک پێراتا (ئاندی سامبێرگ) دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ھەڵسوکەوتەکانی منداڵە و پێکەناویانەیە بەڵام ئەو ئاستێکی بەرزی لە دەستگیرکردن و شیکارکردنی دۆسییەکاندا ھەیە. لە کۆتاییدا دکەوێتە داوی ھاوبەشە ڕێک جێبەجێکەرەی یاساکان ئێمی سانتیاگۆ (مێلیسا فومیرۆ). خۆماندووکەر بەڵام شەرمن لێکۆڵەر چارڵز بۆیڵ (جۆ لۆ تروگلیو) بەشداری لەگەڵ تووندڕەو و دڵڕەق لێکۆڵەر ڕۆزا دیاز (ستێفانی بیاتریز) دەکات. زۆربەی کات لێکۆڵەرانی مایکڵ ھیچکاک (دیرک بڵۆکەر)، و نۆڕم سکاڵی (جۆڵ مککینۆڵ میڵەر) بە گەمژە و کەمترخەم و بێکەڵک دەردەکەن بەڵام ئەوانی بەدرێژایی ساڵان چەندین دۆسییەیان شیکارکردووە کە ئەوەش تەنھا لەبەر ئەوەیە کە لە ھەمووان زیاتر کارەکەیان کردووە. لێکۆڵەرەکان ڕاپۆرت بۆ ڕەقیب تێری جێفۆردز (تێری کروز) پێشکەش دەکەن، کە زەبەلاحێکی نەرمونیان و پیاوی خێزانە لەسەرەتادا لە گەڕانەوە بۆ گۆڕەپان و کوژرانی لە کاتی ئەرکدا و لە بێباوک کردنی کچەکانی دەترسا. بنکەکە ھەروەھاش سکرتێر جینا ڵینێتی (چێڵسی پرێتی) دەگرێتەوە کە ڕقی لە کارەکەیەتی و گرنگی زۆر بە بووارەکانی ڕاگەیاندن دەدات و پێی وایە ھۆکاری ژیانی سەماکردنە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

بەرھەمھێنان و پێشخستن[دەستکاری]

The NYPD 78th precinct بینایەکی بڕۆکلینە. وێنەیەکی دەرەکی لە کاتی نمایشەکەدا وەک گرتەیەکی دامەزراندنانە بەکاردێت.

مایکڵ شور و دان گور، کە لە کاتی خوێندنیانەوە لە ھاڕڤرد یەک دەناسن و پێشتر لە باخچە و پارکی یاریدا بەیەکەوە کاریان کردووە، بیرۆکەی تێکردنی کۆمیدیا بۆ شوێنێک پۆلیس کاری تێدا دەکات بەدڵبوو، شوێنێک کە پێیان وابوو لە باڕنی میڵەرەوە بەپێی پێویست بۆ کۆمیدیا بەکارنەھێنراوە. بیرۆکەکەیان بە تەلەڤیزیۆنی جیھانی دانا، چونکە شور ڕێکەوتنێکی لەگەڵیان ھەبوو. ھەروە‌ھاش جیھانی لەسەر بە بەرھەمھێنانی نمایشەکە ڕازیبوو، ئێن بی سی خۆی لێ لادا، ھەر بۆیە مافەکانی زنجیرەکە بە ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس فرۆشرا.[١]

لە ٨ی ئایاری ٢٠١٣دا، فۆکس داوایەکی بۆ سیازدە ئەڵقە بە وێنەگرتنی تاک کامێرایی پێشکەش کرد.[٢][٣][٤] لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا، زنجیرەکە بۆ تەواوی زنجیرە بە ٢٢ ئەڵقە ھەڵگیرایەوە، و دواتر بۆ نمایش کچە نوێکە لە «ڕووداوێکی کۆمیدیی تایبەت بۆ یەک کاتژمێر» ھەڵبژێردرا.[٥]

دیمەنی دەرەوەی بنکەی ٩٩یەم لە ڕاستیدا بنکەی ٧٨یەمە کە کەوتۆتە سوچێکی ڕێگای شەشەم و شەقامی بێرگن. ئەو یەک بینای باشووری باڕکلەیز سەنتەرە و یەک بینا سەرو ڕۆژھەڵاتی ڕێگاکانی میترۆی نیویرۆکی ٢، ٣، ٤ە.[٦]

لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨دا، فۆکس دوای پێنج وەرز زنجیرەکەی ھەڵوەشانەوە.[٧] دوای ماوەیەکی کورت، ھەندێک ڕیکلام دەربارەی ئەوەی کە گوفتوگۆ لەگەڵ ھوڵو، تی بی ئێس، ئێن بی سی، نێتفلیکس بۆ ئەگەری زیندووکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی شەشەم ھەبوو.[٨] ڕۆژی دواتر، تیڤی ڵاین ڕایگەیاند کە ھوڵو بەسەر زنجیرەکەدا تێپەڕیوە.[٩] دوای ماوەیەکی کورت، گور ڕایەگەیاند کە ئێن بی سی زنجیرەکە لە بە سیازدە ئەڵقە ھەڵدەگرێتەوە.[١٠] لە ڕاگەیاندنێکیا، سەرۆکی تۆڕی ئێن بی سی بۆ کات بەسەربردن ڕۆبێرت گرینبلات دەربارەی پەشیمانی لە دانی زججیرەکە بە فۆکس ڕاگەیاند و ئەو لە زیادکردنی بۆ ئێن بی سی لە «خۆشییەکی تەواو» دا بوو.[١١][١٢] چەند ڕۆژێک دواتر، ڕاگەیەندرا کە زنجیرەکە لە ناوەڕاستی وەرزی ٢٠١٨–١٩ وەرزی تەلەڤیزیۆن پێشکەش دەکرێت.[١٣] لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا، ئێن بی سی داوای پێنج ئەڵقەی تری بۆ وەرزی شەشەم کرد، بەوەش گەیشتە ١٨ ئەڵقە.[١٤] وەرزی شەشەم لەسەر ئێن بی سی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دەستی بە پەخش کرد.[١٥] لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩دا، ئێن بی سی زنجیرەکەی بۆ وەرزی حەوتەم نوێکردەوە، کە وابڕیارە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠دا پەخش بکرێت.[١٦][١٧] لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٩دا، ئێن بی سی دەربارەی وەرزی ھەشتەمی زنجیرەکەی پێش پەخشی وەرزی حەوتەم ڕاگەیاند.[١٨]

ئەڵقەکان[دەستکاری]

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخشکەناڵ
1٢٢١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-17)٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ (2014-03-25)فۆکس
2٢٣٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-28)١٧ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-17)
3٢٣٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (2015-09-27)١٩ی نیسانی ٢٠١٦ (2016-04-19)
4٢٢٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-20)٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ (2017-05-23)
5٢٢٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (2017-09-26)٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-20)
6١٨١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (2019-01-10)١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-16)ئێن بی سی

کاردانەوە[دەستکاری]

وەرزەکان کاردانەوەی ڕەخنەگرانە
ڕۆتن تۆمەیتۆز نرخاندن
وەرزی ١ ٨٩٪ (٥٦ نرخاندن) ٧٫٢٥/١٠
وەرزی ٢ ١٠٠٪ (١٧ نرخاندن) ٧٫٩٦/١٠
وەرزی ٣ ٩٣٪ (١٤ نرخاندن) ٨٫١٩/١٠
وەرزی ٤ ١٠٠٪ (١٣ نرخاندن) ٨٫٠٩/١٠
وەرزی ٥ ١٠٠٪ (١٣ نرخاندن) ٨٫٣٣/١٠
وەرزی ٦ ١٠٠٪ (٢٦ نرخاندن) ٨٫٣٢/١٠

ڕاتن تۆمەیتۆز ٨٩٪ نمرەی لە ٥٦ نرخاندنی بە وەرزی یەکەم داوە. کە دەڵێت "لەژێر سەرکردایەتی جووتە سەرسووڕھێنەرەکەی ئاندی سامبێرگ و ئاندرێ بڕاوەردا، بڕۆکلین ناین ناین دڵفڕێنە، بە زیرەکی نووسراوە و شێوەی نماشێکی پۆلیسی دەگرێت."[٢٥] بۆ وەرزی ٢، زنجیرەکە بەپێی ١٧ نرخاندن ١٠٠٪ بەدەستھێنا. کە کۆکراوەکەی دەڵێت «ئەکتەرە براوەکانی بڕۆکلین ناین-ناین، کەسایەتییە سەرنجڕاکێشەکان و پارووە گەورەکان وای لێدەکات خۆراکێکی باش بێت.»[٢٦] مێتاکریتیک بە وەرزی یەکەم ٧٠/١٠٠ بەپێی ٣٣ پیاچوونەوە دەدات، بە «پینچوونەوەی گشتی گونجاو» ئاماژەی بۆ کرد.[٢٧]

ھافینگتن پۆست «٩ خاڵ کە وات لێدەکات سەیری بڕۆکلین ناین-ناین بکەیت» بڵاوکردەوە،[٢٨] لە کاتێکدا گۆڤاری پەیست بە «١٠ باشترین دیمەن لە وەرزی یەکەمی بڕۆکلین ناین-ناین» ئاھەنگی گێڕا.[٢٩]

بڕۆکلین ناین-ناین پیاھەڵدانی تایبەتی لەبەر باسکردنی کەسانی ئێڵ جی بی تی لەگەڵ ھێڵانەوەی ھەستی گاڵتەبازی وەرگرتووە.[٣٠] تۆمارکردنی کاپتن ھۆڵت، کەسایەتییەکی سەرۆکایەتی، وەک ڕەشپێستێکی گەی، کە لەگەڵ ھەمان ڕەکەزدا ھاوسەرگیری نەکردووە پێشتر لە سینەما و تەلەڤیزیۆن ڕووی نەداوە.[٣١][٣٢] خۆئاشکراکردنەی کە لە ئەڵقەی ٩٩ زنجیرەکە لە لایەن لێکۆڵەر ڕۆزا دیاز ئەنجامدرا، بە ڕۆڵگێڕانێکی گرنگ بۆ ڕووتێکردنی سێکسی پێناسە کراوە.[٣٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ D'Alessandro, Anthony (June 3, 2014). "EMMYS Q&A: 'Brooklyn Nine-Nine' Co-Creator Michael Schur On Comedic Cops". Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ Rose, Lacey; Goldberg, Lesley (May 8, 2013). "Fox Comedy Series Orders: Chris Meloni Entry, 'Brooklyn Nine-Nine,' 'Enlisted,' 'Us & Them'". The Hollywood Reporter. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ Abrams, Natalie (May 8, 2013). "Fox Orders Brooklyn Nine-Nine, Enlisted, Us & Them and Surviving Jack". TV Guide. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ Andreeva, Nellie (May 8, 2013). "Fox Picks Up Andy Samberg & Chris Meloni Comedies, 'Us & Them' And 'Enlisted', Almost Doubles New Series Volume". Deadline Hollywood. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ Ausiello, Michael; Roots, Kimberly (October 18, 2013). "Brooklyn Nine-Nine Scores Touchdown, Snags Full-Season Pick-Up and Post-Super Bowl Berth". TVLine. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Brooklyn Nine-Nine Filming Locations". Movie Maps. Archived from the original on 27ی Decemberی 2019. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  7. ^ Snierson, Dan (May 10, 2018). "Brooklyn Nine-Nine canceled after five seasons". Entertainment Weekly. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Andreeva, Nellie (May 10, 2018). "'Brooklyn Nine-Nine': Hulu, Others Eye Fox Comedy After Cancellation'". Deadline Hollywood. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  9. ^ Ausiello, Michael (May 11, 2018). "Brooklyn Nine-Nine: Hulu Passes on Rescuing Cancelled Fox Comedy". TVLine (بە ئینگلیزی). Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help) ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "NBC rescues 'Brooklyn Nine-Nine' after Fox canceled it". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  11. ^ Otterson, Joe (May 12, 2018). "'Brooklyn Nine-Nine' to Continue on NBC". Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  12. ^ "'Brooklyn Nine-Nine' Gets Expanded 18-Episode Order On NBC". September 7, 2018. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  13. ^ Andreeva, Nellie; Petski, Denise (May 13, 2018). "NBC Fall 2018–19 Schedule: 'Chicago'-Branded Wednesday, 'SVU' To Thursday, 'The Blacklist' Held For Midseason, 'World Of Dance' Moves In-Season". Deadline Hollywood. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  14. ^ Otterson, Joe (September 7, 2018). "'Brooklyn Nine-Nine' Scores Additional 5-Episode Order at NBC". Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  15. ^ "Brooklyn Nine-Nine Lands Thursday Perch, Bumping Will & Grace to Later Slot in NBC Thursday Makeover". TVLine. November 8, 2018. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Otterson, Joe; Otterson, Joe (February 27, 2019). "'Brooklyn Nine-Nine' Renewed for Season 7 at NBC". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  17. ^ "'Brooklyn Nine-Nine' Season 7 one-hour premiere on February 6" (بە ئینگلیزی). November 8, 2019. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  18. ^ Ausiello, Michael (November 14, 2019). "Brooklyn Nine-Nine Snags Very Early Season 8 Renewal at NBC". TVLine. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Final 2016–17 TV Rankings: 'Sunday Night Football' Winning Streak Continues". Deadline Hollywood. May 26, 2017. Retrieved May 26, 2017.[بەستەری مردوو]
  20. ^ de Moraes, Lisa (May 22, 2018). "2017–18 TV Series Ratings Rankings: NFL Football, 'Big Bang' Top Charts". Deadline Hollywood. Retrieved May 23, 2018.
  21. ^ "Full 2015–16 TV Season Series Rankings". Deadline Hollywood. May 26, 2015. Retrieved May 26, 2015.[بەستەری مردوو]
  22. ^ "Full 2013–2014 TV Season Series Rankings". Deadline. May 22, 2014.
  23. ^ "Full 2014–2015 TV Season Series Rankings". Deadline. August 23, 2014.[بەستەری مردوو]
  24. ^ de Moraes, Lisa (May 21, 2019). "2018-19 TV Season Ratings: CBS Wraps 11th Season At No. 1 In Total Viewers, NBC Tops Demo; 'Big Bang Theory' Most Watched Series". Deadline Hollywood. Retrieved June 9, 2019.
  25. ^ "Brooklyn Nine-Nine: Season 1". Rotten Tomatoes. Flixster/Warner Bros. Retrieved 28ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  26. ^ "Brooklyn Nine-Nine: Season 2". Rotten Tomatoes. Retrieved 28ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  27. ^ "Brooklyn Nine-Nine – Season 1 Reviews". Metacritic. CBS Interactive. September 17, 2013. Retrieved 29ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  28. ^ Duca, Lauren (January 14, 2014). "9 Reasons You Need To Start Watching Brooklyn Nine-Nine". The Huffington Post. Retrieved 29ی Decemberی 2019. As it happens, "Brooklyn Nine-Nine" is actually pretty good. Not only does it have an excellent (and diverse!) ensemble cast, but it subverts stereotypes while delivering the kind of silliness and absurdity that perhaps only 30 Rock has executed so well. Arguably, the show is still finding [its] footing, so before the entire world starts watching without you, we have some convincing to do. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  29. ^ Walters, Eric (April 16, 2014). "The 10 Best Moments from Brooklyn Nine-Nine's First Season". Paste magazine. Retrieved 29ی Decemberی 2019. {{cite magazine}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  30. ^ Lopez, Tyler (February 11, 2014). "On Gay Issues, Brooklyn Nine-Nine Shines". Slate. Archived from the original on 27ی Septemberی 2018. Retrieved 30ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  31. ^ Halterman, Jim (August 2, 2013). "Andre Braugher Plays Gay On Andy Samberg's "Brooklyn Nine-Nine". The Backlot.com. Archived from the original on August 6, 2013. Retrieved 30ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  32. ^ Brydum, Sunnivie (March 11, 2014). "Fox's Newest Cop Comedy Is Quietly Breaking Ground". The Advocate. Retrieved 30ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  33. ^ Nyren, Erin (December 5, 2017). "'Brooklyn Nine-Nine' Team on Rosa's Coming Out and Hitting 99 Episodes". Variety. Retrieved 30ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]