پاندای زەبەلاح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاندای زەبەلاح، ناسراو بە ورچی پاندا، یانیش پاندا بە تەنیا جۆرە ورچێکە کە لە وڵاتی چین دەژیێت. بە گشتی بە فەرووە ڕەش و سپییەکانیان و جەستە خڕەکەیان ناسراون. دەستەواژەی "پاندای زەبەلاح" زۆرجار بەکاردYت بۆ جیاکردنەوەی لەگەڵ پاندای سوور. پاندای پێگەیشتوو کێشی لە تێکڕادا لە نێوان ١٠٠ بۆ ١١٥ کیلۆگرامە، و درێژییان ١.٢-١.٩ مەترە. پاندا نێرینەکان ١٠-٢٠٪ لە مێینەکان گەورەترن. فەرووەکەیان سپییە، دەوری چاوەکانیان، گوێ، لاق، و شانیان ڕەشە. ئەسپێ کوژە بەکاردێنن بۆ گرتنی بامبوو.

پاندای زەبەلاح بە گشتی لە شەش چیادا دەدۆزرێنەوە کە دەکەونە چەند پارێزگایەکی جیاواز. گەرچی لە پێڕستی گۆشتخۆرەکان هەژمار دەکرێت، زۆرینەی خۆراکیان بامبووە، بەمەش زیاتر بە لای ئاژەڵی گیاخۆر دەچێت. پێکهاتەکانی بامبوو نیشاستا و ٣٢٪ پرۆتینە، بەم جۆرەش هێزێکی زۆر بە پانداکان دەبەخشێت. پانداکان زۆربەی کات بەتەنیان، تەنیا لە کاتی جووتبوون تێکەڵی یەکتر دەبن. مێینەکان بۆ ماوەی ١٨ بۆ ٢٤ مانگ بەچکەکانیان بەخێودەکەن. پانداکان زۆرجار لەلایەن پڵنگەوە پەلامار دەدرێن. ئەوان بە بۆنکردن لەگەڵ یەکتر دەدوێن، نیشانەی بۆنکردن لەسەر بەرد و دارەکان بەجێدەهێڵن. پانداکان دەتوانن بۆ ماوەی درێژ بژین، پیرترینیان ٣٨ ساڵ بووە.

بەربڵاوبوون[دەستکاری]

پاندای زەبەلاح تایبەتن بە وڵاتی چین. لە شوێنی بچووک دەژین، بە گشتی دابەش دەبن بەسەر شەش چیا لە سەرانسەری ووڵاتەکە. بەتایبەت لە پارێزگای سیچوان، شانزی و گانزو بەرچاون.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Scheff, D. (2002). Giant Pandas. Animals of the rain forest (illustrated ed.). Heinemann-Raintree Library. pp. 7–8. ISBN 0-7398-5529-8.