پاشا ووی چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ووی چین (بە چینی: 秦武王 ٣٢٩ تا ٣٠٧ی پێش زاین) ھەروەھا وەک پاشا داۆوێلیێی چین (秦悼武烈王)ناسراوە  یان پاشا داۆووی چین (秦悼武王) یان پاشا وو لیێی چین (秦武烈王) فەرمانڕەوایەکی ویلایەتی چین بوو لە ٣١٠ تا ٣٠٧ پێش زاین لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان لە مێژووی دێرینی چین


جگە لە کاتە کەمەکەی لەسەر فەرمانڕەوایەتی، پاشا وو ڕۆلێکی گێرا لە یەکخستنەوەی چین، لە جەنگەکانی دژی ویلایەتی ھان، ھەنێک شوێنی تریشی داگیر کرد لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان بە تایبەتی ویلایەتی وێی، لە چوارەم ساڵی فەرمانڕەوایەتی ئەودا وەزیر گان ماۆ (甘茂) پێشنیاری ھێرشێکی کرد بۆ سەر بەشێکی ھان بەشی یی یانگ بۆ ئەوەی ڕێگای تریان بۆ بکاتەوە و بتوانن ھێرش بکەنە سەر بەشەکانی ڕۆژھەڵاتیش، کەمپینەکە دژی ھان سەرکەوتوو بوو و ویلایەتەکە توانی چەن ڕێگایەکی سەرەکی بەدەست بھێنێت بۆ پایتەختی ژۆو لوۆیانگ

دوای مردنی ئەو، وەزیر گان ماۆ چینی بەجێ ھێشت چوو ویلایەتی وێی، وە پاشا وو کە بەبێ مناڵ مرد، وای لە ویلایەتی چی کرد تا ماوەیەک لەژێر سترێس دابێت کە کۆمەڵە برایەکی پاشا وو ھەبون بۆ تەختی شاخانە، دواتر ماوەیەکی تر برا بچووکی وو شازادە جی، کە پێشوو تر خزمەتی دەکرد وەک سیاسەتوانێک لە ویلایەتی ھان گەڕایەوە بۆ چین بە پشتگیری مامی وێی ڕان (魏冉) و پاشا وولینگ چووە سەر تەختی شاھانە وەک پاشا ژاۆسیانگ


سەرچاوەکان[دەستکاری]