پاسەوانی نیشتمانیی
ڕواڵەت
پاسەوانی نیشتمانیی میلیشیایەکی سەر بە حیزبی بەعسە لە عێراق، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دوای کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ پێکھێنراوە، لەلایەن حیزبی بەعسەوە سەرکردایەتی دەکرا و بەرگێکی یاسایی بۆ دابین کرد بە دەرکردنی یاسای پاسەوانی نیشتمانی ژمارە (٣٥)ی ساڵی ١٩٦٣ لە ١٨ی ئایار. ئەم میلیشیایە ڕۆڵی گەورەی ھەبوو لە کۆنترۆڵکردنی شەقامی عێراقی و پراکتیزە پاوانخوازەکانی کە ناڕەزایی لە کۆمەڵگەی عێراقی لێکەوتەوە، ھەروەھا بیانووی سەرۆک عەبدولسەلام عارف بوو بۆ دوورخستنەوەی حیزبی بەعس لە دەسەڵات لە بزووتنەوەی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣دا.