پارێزگای دیبێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەیەک کە شوێنی پارێزگای دیبێر لە ئەلبانیا نیشان دەدات

پارێزگای دیبێر یەکێکە لە ١٢ پارێزگای کۆماری ئەلبانیا، ڕووبەرەکەی ٢٥٨٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و پایتەختی لە پێشکۆپییە. ئەم پارێزگایە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگاکانی دورێس، ئێلباسان، کوکێس، لێژێ، تیرانا و وڵاتی مەکدۆنیای باکوور. دابەشکراوە بەسەر چوار شارەوانی بولقیزە، دیبێر، کلۆس و مات.[١] شارەوانییەکان زیاتر دابەشکراون بەسەر ٢٩٠ شارۆچکە و گوند بە گشتی.

ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ١١٣٦٨٣ کەسە.[٢] چڕی دانیشتووان لە ھەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا ٤٤ کەسە (١١٠ میل چوارگۆشە). بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تر، دیبێر چڕی دانیشتووانی زۆر کەمە. جگە لەوەش ناوچە شاخاوییە دوورەکان نزیکە لە بێ دانیشتووان. گەورەترین شارەکان بریتین لە پێشکۆپی، بورێل، بولقیزە و کلۆس.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Law nr. 115/2014" (PDF) (بە ئەلبانی). p. 6367. Retrieved 25 February 2022.
  2. ^ "Population on 1st January by prefecture and sex" (PDF). INSTAT. 7 May 2021. p. 6.[بەستەری مردوو]