پارکی گویانا لە ئەمازۆن
Parc amazonien de Guyane | |
---|---|
پارکی گویانا لە ئەمازۆن | |
پۆتانەکان | 2°50′18″N 53°46′20″W / 2.83833°N 53.77222°Wپۆتانەکان: 2°50′18″N 53°46′20″W / 2.83833°N 53.77222°W |
ڕووبەر | ٢٠٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجا (٧٬٨٣٨ میل چوارگۆشە) |
جێگیر | ٢٧ شوباتی ٢٠٠٧ |
web |
پارکی گویانا لە ئەمازۆن (بە فەڕەنسی: Parc amazonien de Guyane) گەورەترین باخچەی سرووشتی فەڕەنسایە و دروستکراوە بە ئامانجی پاراستنی بەشێکی دارستانی ئەمازۆن کە کەوتووەتە گویانای فەڕەنسی و ٤١٪ی ھەرێمەکە پێکدەھێنێت. پارکەکە گەورەترینە لە فەڕەنسا و یەکێتیی ئەورووپا[١] و یەکێکە لە گەورەترینەکانی جیھان. لە توانادا نییە لە ڕێگای ئاوەوە یان ھەر ڕێگایەکی دیکە بچیتە سەر باخچەکە جگە لە فڕۆکە یان بەلەمی بچووک. باخچەکە نزیکەی ٢٠٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجا دەبێت لە ڕووی ڕووبەرەوە بەڵام بە ناوچەی دەورووبەرییەوە دەگات بە نزیکەی ٣٣٬٩٠٠ کیلۆمەتر دووجا لە دارستانی باراناوی.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Qu'est ce que le Parc amazonien de Guyane ?" (بە فەڕەنسی). Archived from the original on May 31, 2017. Retrieved January 29, 2017. ٣١ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Online creation decree" (PDF) (بە فەڕەنسی). Archived from the original (PDF) on March 1, 2012. Retrieved December 24, 2009. ١ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (120 KB)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارکی گویانا لە ئەمازۆن تێدایە. |