پارتی سۆسیالیستی ئاشووری
ڕواڵەت
پارتی سۆسیالیستی ئاشووری | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ |
وڵات | عێراق |
شوێنی بارەگاکان | نیشتمانی ئاشوورییەکان |
وێبگە | http://asp2.no.sapo.pt/index2.htm |
پارتی سۆسیالیستی ئاشووری یەکەم حیزبی سیاسی ئاشوورییە، لە ساڵی ١٩١٧ دوای شۆڕشی ڕووسیا، لەلایەن دکتۆر فریدوون ئاتورایا و حاخام بنیامین بەیت ئەرسانیس و دکتۆر بابا بەیت پەرھاد دامەزراوە.[١][٢]
لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەلایەن کۆمەڵێک کرێکاری ئاشوورییەوە لە باشووری کوردستان دامەزرایەوە، بۆیە لە ماڵپەڕەکەیدا ئامانجەکانی خۆی بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو: «حیزبەکە سۆسیالیستی و دیموکراسییە بە ئامانجی بوژاندنەوەی نەتەوەی ئاشوور بۆ گەلی ئاشوور لە کۆمارێکی سەربەخۆ و جەماوەریدا».[٣]