وەڵامدانەوەی ویلایەت و حکومەتە ناوچەییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر پەتای جیھانی کۆڤید-١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حکومەتی ویلایەت، ناوچە و حکومەتە ناوخۆیییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەستاون بە ئەنجامدانی کاردانەوە وەک وەڵامێک لەدژی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لەرێی ڕاگەیاندنی چەند جۆرێک لە باری لەناکاو، داخستنی قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان، قەدەغەکردنی ھاتووچۆ و چەند ڕێکارێکی دیکە بەمەبەستی کەم کردنەوەی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

چەند کۆمەڵەیەک لە ویلایەتەکان ھەستان بە واژۆکردن و ئەنجام دانی لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن بەمەبەستی ڕێکخستنی ھەندێک لە شێوازی ڕێکار و وەڵامدانەوەکانیان. لە کەناری ڕۆژاوا: ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، ئۆریگن و واشنگتۆن. لە باکوری ڕۆژھەڵات: ویلایەتەکانی ماسەچوستس، نیۆرک، نیوجێرسی، کەنێتەکەت، دێلوێر، پێنسلڤینیا و ڕۆد ئایلەند وە لە ناوەڕاستی ڕۆژاوا: ویلایەتەکانی میشگەن، ئۆھایۆ، وێسکانسن، مێنسۆتا، ئێلنیۆس، ئیندیانا و کێنتاکی.[١][٢][٣]

ویلایەتی نیۆرک[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠٢٠دا، باری لەناکاو ڕاگەیەندرا لەلایەن لێپرسراوی ویلایەتەکە (ئاندرۆ کۆمۆ).[٤]

لە ١٣ی ئازاردا، پشکنینی گەرۆک لە شاری نیو ڕۆچێڵ و ناوچەی وێستمنسەر دەستی پێکرد.[٥]

لە ١٥ی ئازاردا، قوتابخانە گشتییەکان لە ناوچەکانی وێستمنستەر، سەفۆڵک، ناساو و شاری نیۆرک داخراون.[٦]

لە ١٧ی ئازاردا، پارێزگار (دێ بڵازیۆ) ڕایگەیاند کە بەڕێوبەرایەتی شارەکە بیر لە کەرەنتینەکردنی شارەکە دەکەنەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو.[٧]

لە ٢٠ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (کۆمۆ) ھەستا بە ڕاگەیاندنی فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا کە ھەموو دوو ھەفتە جارێک فەرمانەکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێتەوە.[٨]

لە ٢٩ی ئازاردا، فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە تا ١٥ی نیسان درێژکرایەوە.[٩]

لە ٧ی نیسان، فەرمانەکە ھەتا ٢٩ی نیسان درێژکرایەوە.[١٠]

ویلایەتی ئالاسکا[دەستکاری]

لە ١٢ی ئازاردا، لە ویلایەتی ئالاسکا فرۆکەوانێکی فرۆکەی بارھەڵگر یەکەمین باری تووشبووی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوو. ھەموو جۆر و قەبارە مەراسیمێک (ئاھەنگی گۆرانی، کۆبوونەوە و بۆنە یاریییەکان) لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا ھەڵوەشایەوە.[١١]

لە ١٣ی ئازاردا، ھەتا ٣٠ی نیسان قوتابخانەکان داخران بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[١٢]

لە ١٨ی ئازاردا، لە ھەوڵێکی حکومەتی ئالاسکادا بۆ بەرگرتن بە نەخۆشییەکە چێشتخانەکانی شوێنی نان خواردنیان ھەیە داخران.[١٣]

لە ٢٧ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (مایک دەنلێڤی) ھەستا بە دەرکردنی چەند بڕیارێک بۆ سەراتسەری ویلایەتەکە وەک: مانەوە لە ماڵەوە، قەدەغەکردنی گەشت لە نێوان ناوچەکانی ناوخۆیی ویلایەتەکە، خود کەرەنتینە کردن بۆ سەردانیکەرانی دەرەوەی ویلایەتەکە و ھەروەھا ڕێگەدان بە ناوچە و کۆمەڵگە بچووکترەکان بە دانانی ڕێکاری توندتر لەسەر گەشت).[١٤]

ئارکەنساس[دەستکاری]

لە ١١ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (ئاسا ھەچنسن) ھەستا بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی تەندروستی گشتی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ یەکەمین تووشبووی گوومانلێکراو بە نەخۆشییەکە.[١٥]

لە ١٢ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە فەرمانی دا بە داخستنی قوتابخانەکان لە ناوچەکانی سالین، جێڤرسن، پولاسکی و گرانت ھەتا ڕێکەوتی ٣٠ی ئازار.[١٦]

لە ١٤ی ئازاردا، پاسەوانی نەتەوەیی ئارکەنساس چالاک کرا بۆ یارمەتیدانی کردەی دابینکردن پێداویستی، گواستنەوە و کارپێکردنی ناوندەکانی پەیوەندی فریاگوزاری.

لە ١٥ی ئازاردا، ھەچنسن لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە ھەموو قوتابخانە گشتییەکانی ویلایەتەکە لە ڕۆژی ١٧ی ئازارەوە دادەخرێن.[١٧]

لە ١٧ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەت (ھەچنسن) بۆ ماوەی دوو ھەفتە قۆمارخانەکانی داخست.[١٨]

لە ١٩ی ئازاردا، ھەستا بە درێژکردنەوەی داخستنی قوتابخانە گشتییەکان ھەتا ڕێکەوتی ١٧ی نیسان و فەرمانی بە چێشتخانە و مایخانەکان کرد کە دەتوانن کار بکەن تەنھا لەرێی خزمەتگوزاری گەیاندنەوە.[١٩]

لە ٣ی نیسان دا، شاری بێنتن و ناوچەی سالین ھەستان بە دەرکردنی فەرمانی لە ماڵەوە مانەوەی کەسانی ھەرزەکار و لاو.[٢٠]

ڕێکارەکان لەسەر ئاستی ویلایەتەکان[دەستکاری]

ئەم ڕیزبەندییەی خوارەوە بریتییە لەو ڕێکار و بریارانەی لەسەر ئاستی ویلایەتەکان فەرمانی جێبەجێ کردنیان بۆ دەرچووبوو وەک سنووردارکردن، کەم کردنەوە و داخستنی ناوەندەکان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوە پەتا جیھانییەکە. بەڵام سەرەڕای ئەم ڕێکارانە چەندین وڵات و دەسەڵاتی ناوچەیی و ناوخۆیی دیکە ھەستابوون بە سەپاندنی ڕێکار و ڕێنمای توندتر.

ویلایەت/ناوچە ڕاگەیاندنی باری لەناکاو فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە داواکاری دەمامک لە شوێنە گشتییەکان دا قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکان سنووردارکردنی گەشت بۆ دەرەوەی ویلایەت فەرمانی داخستن
قوتابخانەکان باخچەی ساوایان مەیخانە و چێشتخانەکان فرۆشگا ناسەرەکییەکان
ئالەباما ١٣ی ئازار ٤ی نیسان نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ئالاسکا ١١ی ئازار ٢٨ی ئازار نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ساموای ئەمریکی ٢٩ی کانوونی دووەم نەخێر نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر ھەڵپەساردنی گەشتکردن بەڵێ بەڵێ نەخێر نەخێر
ئەریزۆنا ١١ی ئازار ٣١ی ئازار نەخێر ٥٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی سنووردار بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ئارکەنساس ١١ی ئازار نەخێر نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ ناوچەیی
کالیفۆرنیا ٤ی ئازار ١٩ی ئازار بەڵێ ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
کۆلۆرادۆ ١٠ی ئازار ٢٦ی ئازار نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ سنووردارکراو بەڵێ بەڵێ
کەنێتەکەت ١٠ی ئازار ٢٣ی ئازار بەڵێ ھەموو کەرەنتینی پێشنیارکراو بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
دێلوێر ١٢ی ئازار ٢٤ی ئازار بەڵێ ھەموو کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ناوچەی کۆلۆمبیا ١١ی ئازار ٣٠ی ئازار نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
فلۆریدا ١١ی ئازار ٣ی نیسان نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی سنووردار بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
جۆرجیا ١٤ی ئازار ٣ی نیسان نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ نەخێر بەڵێ بەڵێ
گوام ١٤ی ئازار نەخێر نەخێر ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ھاوای ١٤ی ئازار ٢٥ی ئازار بەڵێ ١١ کەس یان زیاتر لەگەڵ کۆبوونەوەی بە کۆمەڵ کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ئایداھۆ ١٣ی ئازار ٢٥ی ئازار نەخێر ھەموو کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ سنووردارکراو
ئێلینۆیس ٩ی ئازار ٢١ی ئازار بەڵێ ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ئیندیانا ٦ی ئازار ٢٥ی ئازار نەخێر ھەموو کەسێک لە دەرەوە/ ١١ کەس یان زیاتر لە ماڵەوە نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ئایوا ٩ی ئازار نەخێر نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
کانسەس ٩ی ئازار ٣٠ی ئازار بەڵێ ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی سنووردار بەڵێ نەخێر بەڵێ بەڵێ
کێنتاکی ٦ی ئازار ٢٦ی ئازار نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
لویزیانا ١١ی ئازار ٢٣ی ئازار نەخێر ١١ کەس یان زیاتر نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
مەین ١٥ی ئازار ٢ی نیسان بەڵێ ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ سنووردارکراو
مێرلەند ٥ی ئازار ٣٠ی ئازار بەڵێ ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
ماسەچوستس ١٠ی ئازار ٢٤ی ئازار (ڕێنمایکراو) بەڵێ ١١ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
میشگن ١١ی ئازار ٢٤ی ئازار بەڵێ ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
مینسۆتا ١٣ی ئازار ٢٧ی ئازار نەخێر ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
میسسپی ٤ی ئازار ٣ی نیسان نەخێر ھەموو نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
میزۆری ١٣ی ئازار ٦ی نیسان نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر ناوچەیی بەڵێ نەخێر بەڵێ بەڵێ
مۆنتانا ١٢ی ئازار ٢٨ی ئازار نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
نیبراسکا ١٣ی ئازار نەخێر نەخێر ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی سنووردار بەڵێ سنووردارکراو سنووردارکراو نەخێر
نیڤادا ١٢ی ئازار ١ی نیسان بەڵێ ١٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
نیوھامشێر ١٣ی ئازار ٢٧ی ئازار نەخێر ٥٠ کەس یان زیاتر کەرەنتینی ناچاریی بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "U.S. Midwest governors to coordinate reopening economies battered by coronavirus". April 16, 2020 – via www.reuters.com.
  2. ^ "New York, California and other states plan for reopening as coronavirus crisis eases". April 14, 2020 – via www.reuters.com.
  3. ^ Sgueglia, Kristina (2020-04-17). "7 Midwestern governors announce their states will coordinate on reopening – CNNPolitics". Cnn.com. Retrieved 2020-04-26.
  4. ^ "Alabama schools closed for the rest of year, instruction goes online". AL.com. March 26, 2020.
  5. ^ "City of Birmingham under Shelter in Place in order". WBRC. March 24, 2020. Retrieved March 24, 2020.
  6. ^ "Tuscaloosa Mayor Walt Maddox issues curfew for city". WBRC. March 25, 2020. Retrieved March 26, 2020.
  7. ^ "All 'non-essential businesses' closed statewide until April 17; Ivey doesn't issue shelter-in-place". AL.com. March 27, 2020.
  8. ^ "Ft. Rucker issues stay at home order". WTVY. April 3, 2020. Retrieved April 3, 2020.
  9. ^ Gore, Leada (April 3, 2020). "Stay-at-home order issued for Alabama: What you can and can't do". al.com. Retrieved April 3, 2020.
  10. ^ Acosta, Leslie (April 3, 2020). "Mayor Stimpson announces stay-at-home order for Mobile". WEAR-TV. Retrieved April 3, 2020.
  11. ^ [١] Author: Morgan Krakow, Anchorage Daily News, March 14, 2020
  12. ^ Alaska officials close public schools to students through March 30 to limit spread of coronavirus Anchorage Daily News
  13. ^ "Joint Recommendation Under State of Emergency to Shelter in Place". Daily Sitka Sentinel. March 22, 2020. Archived from the original on 11ی Juneی 2020. Retrieved March 24, 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  14. ^ "COVID-19 Health Mandate FAQs" (PDF). Alaska Department of Health and Social Services. March 27, 2020. Archived from the original (PDF) on 8ی Mayی 2020. Retrieved March 27, 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "BREAKING: Arizona Gov. Ducey issues stay-at-home order for state". KOLD-TV. March 30, 2020. Archived from the original on 21ی Julyی 2020. Retrieved March 30, 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ Gov. Ducey declares public health emergency in Arizona due to coronavirus ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. KPHO-TV
  17. ^ Here is a list of Arizona school districts that are closed because of coronavirus KTAR
  18. ^ "BREAKING: Arizona Gov. Ducey issues stay-at-home order for state". KOLD-TV. March 30, 2020. Archived from the original on 21ی Julyی 2020. Retrieved March 30, 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  19. ^ "Arizona schools closed through the end of the year". KNXV. March 30, 2020. Archived from the original on 22ی Julyی 2020. Retrieved March 30, 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  20. ^ Polletta, Maria. "Arizona governor issues 'stay-at-home' order; will take effect close of business Tuesday". azcentral (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-30. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)