ویکیپیدیا:ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/پاراستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاراستنی پەڕە تایبەتمەندیەکە بە بەڕێوەبەران بەخشراوە بۆ پاراستنی پەڕەیەک کە ناکۆکی لەسەرە، ھەرچۆنێک بێویستە پێویستە تا دەتوانین لانەدەین لە ئامانجی پڕۆژە کە "ھەمووان دەتوانن دەستکاری بکەن"، پاراستنی پەڕە لە کاتێک ڕوودەدات کە پەڕەیەک کێشەی بەردەوامی لەسەرە و ناکۆکیەکی ئاشکرای ھەیە، لەوانەیە مێژووی پەڕەکە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بزانیت پێویست بکات بۆ ماوەی چەن پەڕەکە بپارێزیت، بە شێوەیەکی بنەڕەتی ٢٤ کاتژمێر گوونجاوە، بەڵام ئەگەر ناکۆکییەکان دووبارە بوونەوە ئەوا دەتوانی پاراستنەکە زیاد بکەیت بۆ ٣١ کاتژمێر یان زیاتر.

بۆ بینینی پەڕە پارێزراوەکان و نەپارێزراوەکان سەیری تۆماری پاراستن بکە.

پاراستنی پەڕە[دەستکاری]

  1. سەرەتا ئەو پەڕەیە بکەوە کە دەتەوێت بیپارێزیت ئێمە ((ئێرە تاقی دەکەینەوە))
  2. لەسەرەوەی پەڕەکە لە بەشی زیاتر بیکەوە و کلیک لە "پاراستن" یان ئەگەر پێشوو تر پارێزراو بوو دەنووسرێت "پاراستن بگۆڕە" کلیک بکە
  3. پەڕەیەک دەکرێتەوە کە جێبەجێکردنی کرداری پارستنی پەڕە دەخاتە ڕوو، لە بەشی دەستکاری چەن ھەڵبژاردنێک دەبینیت بۆ نمونە بەشێوەیەکی ئاسایی "بەھەموو بەکارھێنەران ڕێگە بدە" نوسراوە، وە بەشێوەیەکی بنەڕەتی پەڕەکە تەنھا پاراستن لە دەستکاریکردن جێبەجێ دەکات گەر ویستت کرداری تری پاراستن جێبەجێ بکەیت، وەک پاراستنی لە سڕینەوە و گواستنەوە ئەوا کلیک لە "ھەڵبژاردەکانی تری پاراستن بکەوە" بکە.
  4. بۆ ھەر دەتوانی ئاستی پاراستن بۆ ھەر بەشێک ھەڵبژێری، بۆ نمونە دەتەوێت پەڕەکە بپارێزیت لە گواستنەوە و دەستکاریکردن، لە بەشی دەستکاری ئاستی دەستکاری بەرز دەکەیەوە بۆ ئەو گروپەی کە بتوانن دەستکاری بکەن، نمونە (تەنیا بە بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ ڕێگە بدە) ئەوا تەنھا ئەو ئەندامانەی لەو گروپەن توانای دەستکاریکردنیان دەبێت، تا ئەو ماوەیەی تۆ پاراستنەکەت بۆی دیاریکردووە
  5. بەشێوەیەکی بنەڕەتی ئێمە پەڕەکان بۆ ھەمیشەیی ناپارێزین مەگەر لەچەن حاڵەتێکی سنووردار وەک (پەڕەیەک زۆر ھەستیار بێت)، پەڕەیەک بەپێی سیاسەتی پاراستن پێویستە بپارێزرێت.
  6. دواتر کە ئاستی پاراستن و کاتی پاراستنت دیاری کرد، وەرە خوارەوە تا بەشی ھۆکار دەبینیت، کە تیایدا ھۆکاری پاراستنی پەڕەکە بۆ بەکارھێنەران ڕووندەکەیتەوە، ئێمە ھۆکاری ئامادەکراومان ھەیە، گەر ئەو ھۆکارانە پێناسەی کردارەکەت ناکەن، تکایە بە شێوەی دەستی ھۆکارەکەت بنووسە
  7. کە تەواو بووی کردارەکە جێبەجێ بکە، ئێستا تەواو بەلام پێویستە بەبەکارھێنەران بڵییت کە تۆ پەڕەکەت پاراستووە و ئاستی پاراستنەکەش لە پەڕەکە دابنێیت، بۆ ئەمەش سەیری داڕێژەکانی پاراستن بکە داڕێژەیەکی گوونجاو لە پەڕەکە دابنێ، ئەمە نیشانی دەدات کە پاڕەکە پارێزراوە
  8. بەم شێوەیە تۆ پەڕەیەکت پاراست.

گۆڕینی ئاستی پاراستن[دەستکاری]

  1. سەرەتا ئەو پەڕەیە بکەوە کە دەتەوێت بیپارێزیت ئێمە ((ئێرە تاقی دەکەینەوە))
  2. لەسەرەوەی پەڕەکە لە بەشی زیاتر بیکەوە و کلیک لە "پاراستن" یان ئەگەر پێشوو تر پارێزراو بوو دەنووسرێت "پاراستن بگۆڕە" کلیک بکە
  3. بەم شێوەیە ئاستی پاراستنی ھەر بەشێک دەبینیت کە پارێزراوە بەشەکانی (دەستکاری، سڕینەوە، گواستنەوە) لێرەوە دەتوانی ئاستی پاراستنەکە بەپێی گوونجاوی باروودۆخەکە بگۆڕیت بۆ ئەو ئاستەی کە دەگوونجێت لەگەڵ ژینگەی پەڕەکە.
  4. وە ئەتوانیت ئاستی پاراستن لابدەیت بە گۆڕینی ئاستەکان بۆ "بە ھەموو بەکارھێنەران ڕێگە بدە" ئەم کردارە بە شێوەیەکی خۆگەرانە جێبەجێ دەبێت کاتێک تۆ ھەڵبژاردنەکانی تری پاراستن ناچالاک دەکەیت و تەنھا تیشک دەخەیتە سەر بەشی دەستکاری و دەیگۆڕیت بۆ "بە ھەموو بەکارھێنەران ڕێگە بدە" بەم شێوەیە ھەموو بەشەکانی تریش دەگۆڕێن بۆ ھەمان ھەڵبژاردە و پەڕەکە ئاسایی دەبێتەوە.
  5. لەبیرت بێت بۆ ھەر گۆڕانکارییەک (کات، ھۆکار، ئاستی پاراستن) گرنگە.

پاراستنی دروستکردن[دەستکاری]

شێوەیەکی پاراستنی پەڕەیە کاتێک دەکرێت کە پەڕەیەک بەپێی یاسا سڕاوەتەوە و دووبارە و چەندین جاری تریش ھەوڵی دروستکردنی دەدرێتەوە

  1. بۆ کردارەکە سەرەتا بڕۆ ئەو پەڕەیەی دەتەوێ دروست نەکرێتەوە، لەسەرەوە کلیک لە زیاتر بکە، ئاستی پاراستن بگۆڕە بۆ ئاستێکی شیاو کە لەگەڵ ژینگەی پەڕەکە دەگونجێت، بۆ نموونە ئەگەر ئەو بەکارھێنەرەی دروستی دەکاتەوە بەکارھێنەرێکی تۆماربووە تۆ ئاستەکەی بگۆڕە بۆ پەسندکراوی خۆگەر ئەگەر لەم ئاستەیە دەتوانیت بەرزتری بکەیتەوە بۆ ئاستی پاسدەری خۆگەر.
  2. دوای ئەوەی ھۆکار و کاتت دیاریکرد دەستکارییەکان پاشەکەوت بکە. بەم شێوەیە پەڕەکە ناتوانرێت دروست بکرێتەوە.

جۆرەکانی پاراستن[دەستکاری]

نیمچە پارێزراو[دەستکاری]

بەرێوەبەران دەتوانن ئەم جۆرە پاراستنە بەکاربێنن، کە پەڕەکە دەپارێزێت لە بەکارھێنەرانی ئایپی و بەکارھێنەرانی زۆر نوێ کە مافی پەسەندکراوی خۆگەریان نییە، بەڕێوەبەران ئەم کردارە ئەنجام ئەدرێت لە پەڕەیەک کە خراپکاری لێ ببینرێت

دەستکاری: پەسەندکراوی خۆگەر.
گواستنەوە: پەسەندکراوی خۆگەر.
ھۆکاری بەکارھاتن: خراپکاری بەردەوام لەلایەن ئایپی و بەکارھێنەرە نوێیەکان.

تەواو پارێزراو[دەستکاری]

بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم جۆرە پاراستنە بەکاربێنن، کە پەڕەیەکی زۆر ھەستیار و کێشە لەسەر بپارێزێت، بەمەش تەنھا بەڕێوەبەران دەتوانن دەستکاری بکەن، ئەم کردارە ئەنجام ئەدرێت لە پەڕەیەک کە ناکۆکی و ھەستیاری زۆری لێ ببینرێت.

دەستکاری: بەڕێوەبەران.
گواستنەوە: بەڕێوەبەران.
بەکارھاتن: ئەو پەڕانەی تەواو ھەستیارن وەک پەڕەی دەستپێک، ناکۆکی جدیان لەسەرە، یان داڕێژە و مۆدیوولە زۆر ھەستیارەکان
پاراستنی گواستنەوە: بۆ ئەو پەڕانەی کە خراپکاری گواستنەوەیان لەسەر دەکرێت.
پاراستنی داڕێژە: ئەو داڕێژە و مۆدیوولانەی زۆر ھەستیارن.
بەشێوەیەکی ئاسایی پەڕەکانی میدیاویکی پارێزراوە و ناتوانریت دەستکاری بکرێت مەگەر بەڕێوەبەران و بەرێوەبەرانی ڕووکار نەبێت، بەکاردێت بۆ ئەو پەڕانەی پێکھاتوون لە js, CSS
پاراستنی دروستکردن: ڕێگری لە دروستکردنەوەی پەڕەیەک کە پێشووتر بەپێی یاسا سڕاوەتەوە.
دەستکاری: بەڕێوەبەران، کە پێویست ناکات و نابێت دەستکاری ئەو شوێنانە بکەن.
گواستنەوە: تەنیا بەڕێوەبەران، کە پێویست ناکات و نابێت ئەو شوێنانە بگوازنەوە.
بەکارھێنان: ھۆکاری یاسایی لەلایەن ڕێکخراوی ویکیمیدیا