ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ڕێنماییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەڕێنماییەکانسیاسەتەکانمێزی زانیاری

لەم پەڕەیەدا ڕێنووێنی کراوە بۆ زانینی چۆنیتی پاڵاوتن و بەسەرداچوونەوەی وتارێک بۆ ئەوەی ببێت بە وتاری باش، بە ڕەچاوکردنی سیاسەتەکانی وتاری باش. وتارەکان دەکرێت پێشنیازبکرێت لەلایەن ھەمووکەسێکەوە، بەڵام بەردەوام وا باشترە کە سەرەتا شارەزاییەکی گشتیت ھەبێت لەسەر ویکیپیدیا و سیاسەتەکانی، بەتایبەتی سیاسەتەکانی وتاری باش. وتارەکە دەبێت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت تەنھا لەلایەن کەسێکە کە بەشدارییەکی زۆری نەکردووە لە نووسینی وتارەکەدا و دەبێت کەسەکە بێ لایەن بێت لەسەر بابەتی وتارەکە. پێشنیازکەر مافی بەسەرداچوونەوەی ھەیە، بەڵام تەنھا لە ڕێگەی پێداچوونەوەکەی ئەوەوە نابێت بڕیار بدرێت کە وەک وتاری باش دیاری بکرێت.

پاڵاوتن

سەرەتا: وتارەکە ئامادە بکە

سەرەتا سەیربکە و دڵنیا بە کە وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان ڕێک دەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ یاساکانی بێلایەنی ڕوانگە، سەلماندنیبوون، توێژینەوەی سەرەتایی و بایەخداری. دواتر وتارەکە بەراورد بکە بە سیاسەتەکانی وتاری باش بۆ ئەوەی بزانیت کە چ گۆڕانکارییەک بکەیت کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی وتارەکە ببێت بە وتاری باش. تاووتوێکەر یاخود ئەو کەسەی کە دەچێتەوە بەسەر وتارەکەدا چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەبێت ڕێز لە ڕەخنەکانیان بگیرێت و ھەوڵبدرێت وتارەکە باشتر بکێت. کاتێک کە وتارێک ھەڵدەبژێریت بۆ پاڵاوتنی، دڵنیا بە کە ئامادە دەبیت بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و تێبینییەکان بە زووترین کات کە لە تواناتدا بێت.

دواتر: پێشنیازکردنی

  1. ئەم تاگە: {{پاڵاوتنی وتاری باش|{{subst:ڕێکەوت}}}} لە ڕیزی یەکەمی وتارەکە دابنێ و دواتر پەڕەکە پاشەکەوت بکە. دوای پاشەکەوتکردنی، لە بەشی سەرەوەی وتارەکە سندوقێک دەردەکەوێت کە داوات لێ دەکات کرتە بکەیت لەسەر بەستەرێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە، ئەم کارە بکە. دوای ئەوەی کە کرتەت لەسەر بەستەرەکە کرد ڕەوانەی پەڕەیەکت دەکات کە دەبێت دروستی بکەیت، لە ناوەڕۆکی ئەو پەڕەیەدا تەنھا کورتەیەک لەسەر ئەو وتارە بنووسە کە پێشنیازت کردووە. بۆ نموونە ئەگەر گۆرانییەک بوو باشترە بڵێیت: گۆرانییەکی (ساڵ)ە لەلایەن ھونەرمەند فڵان. کە کۆتاییت ھێنا بە کورتەکە، خاڵ دابنێ و لە کۆتاییدا چوار ھێمای ~ یەک لە دوای یەک بنووسە بۆ واژۆکردنی داواکارییەکەت.
  2. پێویستە گۆڕانکارییەکی بچووک لە پەڕەی سەرەکی پاڵاوتنەکان ئەنجام بدەیت لە بەشی وتارە پاڵێوراوەکان، کرتە لێرە بکە و ئەم تاگە دابنێ: {{وپب|ناوی ئەو وتارەی پێشنیازت کردبوو لێرە}}

لە کۆتاییدا: چاوەڕوان بە

ئێستە کارەکانی تۆ تەواو بوو. دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاکو بەکارھێنەرانی تر بەسەر وتارەکەدا دەچنەوە ڕای خۆیان دەڵێن لەسەر ئەوەی کە ئایا وتارەکە شیاوە ببێت بە وتارێکی باش یاخود نا، وە چۆن وتارەکە باشتر بکرێت. کاتەکە بۆ وەڵامدانەوە دیاری نەکراوە، ھەندێکجار لەوانەیە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت و ھەندێک جاریش لەوە زیاتر. بۆ ئەوەی وتارەکە بسڕیتەوە پێش ئەوەی وەک وتاری باش دەربکەوێت تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیە بدە کە پێشووتر دروستت کرد و سندوقی {{پاڵاوتنی وتارێکی نوێ}} لەسەر ئەو وتارەی داتنابوو لایببە.

بۆ بەڕێوەبەران

  • تکایە بەسەر وتارەکاندا بچنەوە و کێشەکانی چارەسەر بکەن
  • ئەگەر وتارێک لە پڕۆسەی دەنگداندا ھیچ دژێک نەبوو لە پاڵاوتنی، دەپاڵێورێت بەھەرحاڵ