ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/ھەندێک چاکسازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو دۆستان. ھەندێک چاکسازی و گۆڕانکاری لە ویکیپیدیادا پێویست بوو، لێرەدا ھەمووم کۆ کردۆتەوە ھەتا کاتی بەکارھێنەران کەمتر بگیرێ. تکایە بۆ ھەموو بەشەکان بە جیا دەنگی خۆتان بنووسن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازیی بۆشایی ناوی لێدوان/وتووێژ

بەرێزان ھەر ئێستا بۆشایی ناوی لێدوان/وتووێژ ئاڵۆزە و لە ھەندێک شوێن نووسراوە لێدوان و لە ھەندێکیش وتووێژ. سەیری ئێرە بکەن: نووسراوە وتووێژ، لێدوانی بەکارھێنەر، لێدوانی ویکیپیدیا، وتووێژی پەڕگە، وتووێژی میدیاویکی، وتووێژی داڕێژە، وتووێژی یارمەتی، وتووێژی پۆل، لێدوانی دەروازە، لێدوانی ویکیپرۆژە، لێدوانی مۆدیوول.

لە بیرمە ئەو دەم ئەمە لەبەر ویکی ئینگلیزی کرا چون ئەوان دوو وشەی talk و discussionیان بەکارھێنابوو. جا ئەو دەم ئەم کارە ھەر لە ویکی ئینگلیزی کرابوو و لە ھەموو ویکییەکانی تر ھەر یەک وشە بەکارھاتبوو. ھەر ئێستا لە ویکی ئینگلیزیش ھەموو ھەر بووەتە یەک وشە و بۆ ھەموویان ھەر talk بەکارھاتووە: سەیری بکەن.

جا بۆیە پێم باشە ئێمەش ھەموویان ھەر بکەین بە یەک وشە؛ یان لێدوان یان وتووێژ. جا بۆ من فەرق ناکا کامەیان بێ بەڵام تکایە ئێوە ڕای خۆتان بنووسن کە کامەتان پێ باشترە. ئەمە ڕاپرسییەکەی ئەو دەمە بۆ زانیاری زیاتر. سپاس.

ڕاپرسی

بیروڕا

لە ویکی ئینگلیزی ھەر talkیان داناوە. talk لە ئینگلیزیدا ماناکەی زیاتر بە speak نزیکە ھەتا ھەر وشەیەکی تر. ئەگەر بە کوردی بێ talk ھەر دەبێتە لێدوان کە لە دوان و دواندنەوە ھاتووە. وتووێژ زیاتر بۆ discussion گونجاوە. بۆیە ئەگەر بەپێی ویکی ئینگلیزی بێ دەبێ بڵێین لێدوان لە وتووێژ باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٩، ١٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی ناوبڕ بۆ بۆشایی ناوەکانی تر

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت:  کرا.--چالاک وتووێژ ‏٠٠:٣٤، ٢٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە وپ:ڕاپرسییەکان/دانانی کورتکراوە بۆ بۆشاییی ناوی ویکیپیدیا ئێمە بۆ بۆشایی ناوی ویکیپیدیا ناوبڕی «وپ»مان دانا و ھەر ئێستا لە ھەر شوێنیک بنووسی وپ وەکوو ئەوەیە بنووسی ویکیپیدیا ئەمەش نووسین، گەڕان و دۆزینەوەی زۆر راحەتتر کردووە. بۆیە پێشنیار دەکەم بۆ بۆشایی ناوەکانی تریش ناوبڕی گونجاو دابنێین بۆ نموونە لە جیاتی لە بۆکسی گەڕاندا بنووسین لێدوانی بەکارھێنەر:Calak بنووسین لب:Calak؛ ڕاحەت و ئاسوودە.

  • 'وپ' => NS_PROJECT,
  • 'WP' => NS_PROJECT,
  • 'لو' => NS_PROJECT_TALK,
  • 'WT' => NS_PROJECT_TALK,
  • 'ب' => NS_USER,
  • 'U' => NS_USER,
  • 'لب' => NS_USER_TALK,
  • 'UT' => NS_USER_TALK,
  • 'پ' => NS_CATEGORY,
  • 'C' => NS_CATEGORY,
  • 'د' => NS_TEMPLATE,
  • 'T' => NS_TEMPLATE,
  • 'مو' => NS_MEDIAWIKI,
  • 'MW' => NS_MEDIAWIKI,
  • 'ی' => NS_HELP,
  • 'H' => NS_HELP,
  • 'Portal' => 100,
  • 'Portal_talk' => 101,

ڕاپرسی

بیروڕا

  • بەکارهێنانی کورتەناو کاتێک دروستە کە لە پێشدا خەڵک پێی ئاشنا کرابن، بە وتەیەکی تر کاتێک دروستە ئێمە ئەم کارە بکەین کە بۆ ماوەیەک (لانیکەم یەک ساڵ) لە پەنا ناوە تەواوەکەدا کورتەناوەکەیش لە ناو کەوانەدا بهێنین، ئەمجار دوای ئەو ماوەیە یەکسەر کورتە ناوەکە بەکاربهێنین. Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aminijian: دانانی کورتەناو بە مانای بەکارنەھێنانی ناوە تەواوەکە نییە! بۆ نموونە ھەر ئێستا ئێمە دەڵێین بەکارھێنەر:Aminijian ئەگەر کورتەناو دابنێین دەتوانین بنووسین: ب:Aminijian و ئاکامەکەشی یەکسان بێ. کورتەناو، ناوە تەواوەکە لە ناو لە نابا و تەنیا شتێکە بۆ ئاسانکاری نووسین لە تەنیشت ناوە تەواوەکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٢، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازیی مافەکانی بەکارھێنەر

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٩، ١٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر وەک دەزانن ئێمە ھەندێک مافمان دانا کە بەکارنەھاتووە و باوەڕ ناکەم ھەتا چەندین ساڵی تریش بەکاربێن. ئەم مافانە لە زۆربەی ویکییەکاندا نییە و بە تایبەت بۆ ویکی ئێمە کە بچووکە ئەسڵەن پێویست نییە.
بۆیە پێم باشە مافەکانی Eliminator، Trusted user و Protected page editor لابەرین و ھەر کات بەڕاستی پێویستمان بوو دەتوانین دای بنێینەوە. تەنیا مافی پێدان و ستاندنەوەی Account creator بدەین بە بیوروکراتەکان؛ ئەگەر چی ئەمەش پێویست نییە و تەنیا بۆ داھاتووە بەڵام با ھەر ئێستا جێبەجێی بکەین چون ئەم مافە مافی سەرەکی ویکیپیدیایە و وەکوو ئەوانی تر نییە و ناتوانین لایبەرین و ھەر دەمێنێتەوە. زۆر سپاس.

ڕاپرسی

بیروڕا