ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/چاکسازیی مافەکانی پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٥، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. بەڕێزان لەسەر پرۆژەکانی ویکیمیدیا پاشکۆیەکی بەسوود بە ناوی AbuseFilter (تایبەت:AbuseFilter) بۆ کۆنترۆڵی کردەوەکانی بەکارھێنەران دانراوە. لە زۆربەی ویکییەکانی تر بۆ بەکارھێنانی باشتر و کەڵک وەرگرتن زیاتر لەم پاشکۆیە ھەندێک گۆڕانکارییان لەسەر مافەکانی بەڕێوەبردووە. پێم باشە ئێمەش لەسەر ویکیپیدیای کوردی ئەم گۆڕانکارییانە جێبەجێ بکەین کە ئەگەر ئەمڕۆش پێویست نەبێ، لە داھاتوودا ھەر بە کارمان دێ. گۆڕانکارییەکان ئەمانەن:

  • ستاندنەوەی مافەکانی abusefilter-view و abusefilter-log لە بەکارھێنەرانی نەناسراو (IP) و بەکارھێنەرە نوێکان
$wgGroupPermissions['*']['abusefilter-view'] = false;
$wgGroupPermissions['*']['abusefilter-log'] = false;

بەڕاستی پێویست نییە کەسێک کە ھەژماری نییە یان ھێشتا ھەژمارەکەی پەسند نەکراوە سەیری پاڵوێنەکان یان لۆگەکە بکات. وا باشترە ھەر کات بەشداری کرد و بوو بە بەکارھێنەری پەسندکراوی خۆگەڕ ئەمانە ببینێ.

$wgGroupPermissions['autoconfirmed']['abusefilter-view'] = true;
$wgGroupPermissions['autoconfirmed']['abusefilter-log'] = true;
  • زیادکردنی مافی abusefilter-modify بە گرووپی بەکارھێنەریی دەستکاریکەرانی ڕووکار
$wgGroupPermissions['interface_editor']['abusefilter-modify'] = true;

کەسانیک کە دەتوانن پەڕەکانی Mediawiki دەستکاری بکەن، بێگومان دەتوانن پاڵوێنەی کەڵکاوەژووش دەستکاری بکەن و یارمەتیی ویکیپیدیا بدەن.

  • و ھەروەھا مافەکانی ژێرەوە بە بەڕێوەبەران بۆ بەکارھێنانی باشتر و ھاسانتری ئەم پاڵوێنەیە
$wgGroupPermissions['sysop']['abusefilter-modify-restricted'] = true;
$wgGroupPermissions['sysop']['abusefilter-revert'] = true;
$wgGroupPermissions['sysop']['abusefilter-view-private'] = true;
$wgGroupPermissions['sysop']['abusefilter-log-private'] = true;

ڕاپرسی

پشتیوانی

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا

ئەمەم بەدڵە کە پێویست نییە کەسێک کە ھەژماری نییە یان ھێشتا ھەژمارەکەی پەسند نەکراوە سەیری پاڵوێنەکان یان لۆگەکە بکات، بەڵام دەبێ ئاگادار بین کە بەم کارە بەکارھێنەرە تازەکانی ویکیی کوردیش ڕاونەنێین و نەیانتۆقێنین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥١، ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ نووسینی بیروڕا. لەڕاستیدا بەکارھێنەرانی نەناسراو یان نوێ زۆر دوای ئەوەی پەسندیش دەکرێن نازانن AbuseFilter چییە و بۆ چی دەبێ. ئەمە بۆ بەرگری لە خراپکارییە؛ ھەندێک کە مەبەستیان خراپکارییە سەیری پاڵوێنەکە دەکەن ھەتا بزانن چۆن نووسراوە و بەم جۆرە بتوانن پاڵوێنەکە دەور لێ بدەنەوە! سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠١، ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]