ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/دانانی گرووپی suppressredirect

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێزان. مافێکی زۆر باش و بەکەڵک ھەیە و لە ھەندێک لە ویکیپیدیاکانی تردا ھەیە (وەک ویکیپیدیای ڕووسی: ru:ВП:ПБП) و ئەویش مافی suppressredirectە. کەسێک ئەم مافەی ھەبێ دەتوانێ پەڕەیەک بەبێ بەجێھێشتنی ڕەوانەکەر بگوێزێتەوە.

ئەمە قازانجی زۆرە. زۆر جاران دەبێنی بەکارھێنەر پەڕەیەک دروست دەکات بە ناوی ھەڵە (لێی تێک دەچێ)، یان وتاری کەسێکی تر دەگوێزێتەوە کە بە ھەڵە نووسراوە. یان ناوێک کە ھەیە دەیەوێ بیکات بە ڕوونکردنەوە یان بابەتێکی تر و بۆ ھەموو ئەمانە پێویستە پەڕەکە بەبێ بەجێھێشتنی ڕەوانەکەر بگوێزێتەوە. بۆ ئەمەش دەبێ یان لە بەڕێوەبەر داوا بکات کە ئەمە کاتکوژە یان دەنا ڕەوانەکەرەکە بھێڵێتەوە کە ئەمەش کارێکی دروست نییە.

بۆیە پێم باشە ئێمەش ئەم مافە دابنێین و بیدەین بە بەکارھێنەرانی بڕواپێکراو؛ ھەم کاری ئەوان سووک دەکاتەوە و ھەم ھی بەڕێوەبەران. تکایە ئێوەش دەنگی خۆتان بنووسن. زۆر سپاس.


ڕاپرسی

پشتیوانی

دژایەتی

بێلایەن