ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ناوەڕۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.