ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو/ڕێنماییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان


سەرەکی وتووێژ پاڵاوتنەکان ھەڵسەنگاندنەوە ڕێنماییەکان سیاسەتەکان مێزی زانیاری
ناوبڕەکان:
وپ:پوھڕ
وپ:ڕوھ

ئەم پەڕەیە چەند ڕێنماییەکی وتاری ھەڵبژێردراو لەخۆ دەگرێت، کە لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیادا دەردەکەوێ، بەکاردێت.

خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وتار (کورتە)
  • بابەتی وتار گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت (توندوتیژی، ڕووتی، بێبایەخ و … نەبێت)
  • وتارەکە لە بواری بەرچاوکەوتن ڕێکوپێک بێت (ویکیسازی کرابێت، بەشەکانی جیا کرابێت، ھەڵەی نووسین و پێکھاتەی تێدا نەبێت)
  • بەشەکانی تەواو بێت، بە تایبەت بەشی سەرچاوەکان و بەشی پێناسەی بابەت
  • پێشتر وەک وتاری ھەڵبژێردراو دانەنرابێ
  • لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وتارێک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
  • لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، نابێ بگۆڕدرێ
چەند تێبینییەک
  • ئەگەر شتێک بە پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن ھەتا بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکرێت.
  • پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جیا دەکرێتەوە.

پاڵاوتن

سەرەتا: وتارەکە ئامادە بکە

سەرەتا سەیربکە و دڵنیا بە کە وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان ڕێک دەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ یاساکانی بێلایەنی ڕوانگە، سەلماندنیبوون، توێژینەوەی سەرەتایی و بایەخداری. دواتر وتارەکە بەراورد بکە بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ ئەوەی بزانیت کە چ گۆڕانکارییەک بکەیت کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی وتارەکە ببێت بە وتاری ھەڵبژێردراو. تاووتوێکەر یاخود ئەو کەسەی کە دەچێتەوە بەسەر وتارەکەدا چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەبێت ڕێز لە ڕەخنەکانیان بگیرێت و ھەوڵبدرێت وتارەکە باشتر بکێت. کاتێک کە وتارێک ھەڵدەبژێریت بۆ پاڵاوتنی، دڵنیا بە کە ئامادە دەبیت بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و تێبینییەکان بە زووترین کات کە لە تواناتدا بێت.

دواتر: پێشنیازکردنی

  1. ئەم تاگە: {{پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو|{{subst:ڕێکەوت}}}} لە ڕیزی یەکەمی وتارەکە دابنێ و دواتر پەڕەکە پاشەکەوت بکە. دوای پاشەکەوتکردنی، لە بەشی سەرەوەی وتارەکە سندوقێک دەردەکەوێت کە داوات لێ دەکات کرتە بکەیت لەسەر بەستەرێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە، ئەم کارە بکە. دوای ئەوەی کە کرتەت لەسەر بەستەرەکە کرد ڕەوانەی پەڕەیەکت دەکات کە دەبێت دروستی بکەیت، لە ناوەڕۆکی ئەو پەڕەیەدا ئەم داڕێژەیە {{زانیاری وتاری پاڵێوراو|{{بڕین|SUBPAGENAME}}}}}} لە ڕیزی یەکەمی وتارەکە ھەیە، ئەمە لامەدە و دەستکاری مەکە گەر نا پەڕەکە وەک مەبەست دروست نابێت و تێک دەچێت. ھەر لە خوار ئەم داڕێژەیەوە کورتەیەک لەسەر ئەو وتارەی کە پاڵاوتووتە بنووسە (نم: ئەلبومێکی ساڵی ١٩٨٦ە لەلایەن فڵانەوە.) کە کۆتاییت ھێنا بە کورتەکە، خاڵ دابنێ و لە کۆتاییدا چوار ھێمای ~ یەک لە دوای یەک بنووسە بۆ واژۆکردنی داواکارییەکەت (بەم شێوەیە: ~~~~)
  2. پێویستە گۆڕانکارییەکی بچووک لە پەڕەی سەرەکی پاڵاوتنەکان ئەنجام بدەیت لە بەشی وتارە پاڵێوراوەکان، کرتە لێرە بکە و ئەم تاگە دابنێ: {{وپھ|ناوی ئەو وتارەی پێشنیازت کردبوو لێرە}}

لە کۆتاییدا: چاوەڕوان بە

ئێستە کارەکانی تۆ تەواو بوو. دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاکو بەکارھێنەرانی تر بەسەر وتارەکەدا دەچنەوە ڕای خۆیان دەڵێن لەسەر ئەوەی کە ئایا وتارەکە شیاوە ببێت بە وتارێکی ھەڵبژێردراو یاخود نا، وە چۆن وتارەکە باشتر بکرێت. کاتەکە بۆ وەڵامدانەوە دیاری نەکراوە، ھەندێکجار لەوانەیە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت و ھەندێک جاریش لەوە زیاتر. بۆ ئەوەی وتارەکە بسڕیتەوە پێش ئەوەی وەک وتاری باش دەربکەوێت تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیە بدە کە پێشووتر دروستت کرد و سندوقی {{ھەڵبژاردنی وتارێکی نوێ}} لەسەر ئەو وتارەی داتنابوو لایببە.

بۆ بەڕێوەبەران

  • تکایە بە وردی بەسەر وتارە پاڵێوراوەکەدا بچنەوە. چاوەڕوان مەبن ھەموو کەم و کوڕییەکانی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە کە پاڵاوتوویەتی چاک بکرێنەوە. ھەر ھەڵەیەکتان لە وتارەکاندا بەرچاو کەوت ڕاستەوخۆ چاکی بکەنەوە و وتارەکانی کە ھەڵبژێردراون بپارێزن لە خراپکاری.
  • ئەگەر لە مانگێکدا تەنھا یەک وتار پڵێورابوو، با ھیچ دەنگێکیشی نەبێت، ئەوا دەبێت ھەڵبژێردرێت. مەگەر دەنگێکی دژی وەرگرتووە و دەنگدەر ئاماژەی بە کێشە کردووە کە پێویستە چارەسەر بکرێت. لەو کاتەدا دەبێت ھەڵبژاردن وتارەکە دواخرێت تاکو دەنگی بەڵێی زیاتر بەدەست دێنێت یانیش کێشەکە چارەسەرکراوە. ئەگەر لە مانگێکدا دوو وتار پاڵێوران بەڵام ھیچکامیان دەنگیان بەدەست نەھێنا، ئەوا پێویستە بەڕێوەبەرێک بەسەر ھەردووکیاندا بچێتەوە و کامیان باشتر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ڕێکەوت ئەویان ھەڵببژێردرێت.
  • پێویستە لەکاتی ھەڵبژاردنی ھەر وتارێک وێنەی سەرەکی وتارەکە (نم. کەسایەتییەکەی کە وتارەکەی لەسەر نووسراوە) لە داڕێژەکەدا دابندرێت کە لە پەڕەی دەستپێکدا دەردەکەوێت. ئەم وێنەیە دەبێت سنووری بۆ دابندرێت (نم. [[پەڕگە:فڵان وێنە|چەپ|160px|سنوور]]) بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی ڕەساسیی باریک بە دەوری وێنەکەدا دەرکەوێت. بۆ زانیاری یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.