ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٤/ھەفتەی ٢١
ڕواڵەت

پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بە ئینگلیزی: Paper Mario: The Origami King) کایەیەکی ڕۆڵگێڕانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، لەلایەن کۆمپانیای "ئینتێڵجێنت سیستمز" پەرەی پێدراوە، و لەلایەن نینتێندۆوە بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆ سویچ. ئەم یارییە شەشەمین یارییە لە زنجیرەی "پەیپەر ماریۆ" کە بەشێکە لە فرانچایزی ماریۆ و دوای یاری "پەیپەر ماریۆ: کەڵەر سپڵاش" (٢٠١٦) دێت. چیرۆکەکە باسی گەشتی ماریۆ و ھاوڕێکانی دەکات کە ھەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گۆڕینی شانشینی قارچک بۆ ئۆریگامی. بۆ ئەم مەبەستە، ماریۆ دەبێت کۆشکی شازادە پیچ لە پێنج ڕیزەکاغەزی ڕازاوە ڕزگار بکات کە بەسەر شانشینەکەدا درێژبوونەتەوە. (تەواوی وتار...)