ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە/ھەفتانە/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم ئەفسەری پۆلیس «مارتن کریستۆفەر کیمی» (بە ئینگلیزی: First Sergeant Martin Christopher Keamy) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە کێڤن دوراند لە وەرزی چوارەم و شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی کەناڵی ئەی بی سی بەناوی ونبوو ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. کیمی لە ئەڵقەی پێنجەمی "وەرزی چوارەم"دا وەک ئەندامێکی تیمی کەشتییەکی بارھەڵگر بە ناوی کاھانا دەناسێنرێت، کە لە دەریای ئەو دوورگەیەدایە زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەی ونبوو تێیدا ڕوودەدات. لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا، کیمی وەک دژبەری سەرەکی کاری کرد. سەرۆکی تیمێکی بەکرێگیراوە کە لەلایەن ملیاردێر چارڵز ویدمۆرەوە بەکرێ گیراوە (کە ئالان دەیل ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت). دەنێردرێتە دوورگەکە بۆ ئەرکێک بۆ گرتنی دوژمنی ویدمۆر (مایکل ئیمێرسن) لەماڵەکەی خۆیدا، و پاشان دوورگەکەش بسوتێنن.

بە پێچەوانەی کۆمەڵە کەسایەتییەکانی زنجیرەی ونبوو کە بە گوتەی نووسەران ھەریەکەیان نیازێکی باش و خراپیان ھەیە، نووسەران وتوویانە کە کیمی کەسایەتییەکی خراپە. پەیوەندی بە دوراندەوە کرا بۆ ئەو ڕۆڵە، ئەمەش لە دوای ئەوەی یەکێک لە ڕۆڵگێڕەکانی زنجیرەی ونبوو لە فیلمی «٣:١٠ بۆ یوما» لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕۆڵی بینی. دوراند وەک کەسایەتییەکانی تری زنجیرەی ونبوو کاتێک ڕۆڵەکەی پەسەند کرد، لە کەوانی ڕۆڵی کەسایەتییەکەی ئاگادار نەکرایەوە. بەدرێژایی ماوەی نۆ ئەڵقەی دوراند وەک ئەستێرەی میوان لە وەرزی چوارەمدا، شتێکی کەم ئاشکرا بوو سەبارەت بە ژیانی کیمی پێش ھاتنی بۆ دوورگەکە و دوراند ئەمەی وەک ھۆکارێک ھێنایەوە کە بینەران «خۆشیان دەویست لەبڕی ئەوەی ڕقیان لە کەسایەتییە خراپەکەی بێت». ڕەخنەگران ستایشی نووسەرانیان کرد کە نەریتی زنجیرەی ونبوویان شکاندووە و کەسایەتییەکی بەڕواڵەت بێ ھەستیان دروست کردووە، لە ھەمان کاتدا بە شێوەیەکی ئەرێنی پێداچوونەوە بە نمایش و دەرکەوتنی دورانددا کراوە. کیمی لە وەرزی کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ دەیەم و یازدەھەمین دەرکەوتن.
خوێندنەوەی زیاتر...