ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ھەفتەی ٤
ڕواڵەت

مۆمیاکە (بە ئینگلیزی: The Mummy) فیلمێکی ئەکشنی سەرکێشیی ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٩٩ لە نووسین و دەرھێنانی ستیفن سۆمێرزە. دووبارە دروستکردنەوەی فیلمێکە لە ساڵی ١٩٣٢ بە ھەمان ناو، کە برێندان فرایزەر، ڕەیچڵ ڤایس، جۆن ھانا و ئارنۆڵد ڤۆسلۆ ڕۆڵی سەرەکی وەک مۆمیای زیندووکراوە دەگێڕن. فیلمەکە بەدوای سەرگەردانی ڕیک ئۆکۆنێلدا دەگەڕێت کە لەگەڵ کتێبخانەوانێک و برا گەورەکەی گەشت دەکات بۆ ھاموناپترا (شاری مردووەکان)، لەوێ بە ھەڵە ئیمھۆتێپ، سەرۆک قەشە نەفرەت لێکراوێکی خاوەن ھێزی سەرووسروشتی لە خەو ھەڵدەستێنن. (تەواوی وتار...)