بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٨ی شوبات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • لەساڵی ١٩٢٠ دا ، یه‌كه‌م ژماره‌ی‌ گۆڤاری‌ پێشكه‌وتن له‌شاری‌ سلێمانی‌ كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ‌ به‌رده‌وام بوو.
  • لەساڵی ١٩٦٣ دا ، مەلا مستەفا بارزانی سه‌ركرده‌ی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق مافی‌ ئۆتۆنۆمی‌ نه‌داته‌ كورد ئه‌وا شۆڕشی‌ كورد سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
  • لەساڵی ١٩٧٥ ئه‌نوه‌ر ساداتی‌ سه‌رۆكی‌ میسر به‌نوێنه‌ری‌ كوردی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ به‌سه‌ردانێك چووبوونه‌ ئه‌و وڵاته‌، ئێران و عێراق پیلانێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ره‌سپێهێنانی‌ شۆڕشی‌ كورد، له‌باشووری کوردستان.