ویلیام ئیتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
nude male with his arms tied above his head

ویلیام ئیتی (بە ئینگلیزی William Etty لە دایکبوی ١٠ی مارسی١٧٨٧ مردن ١٣ی تشرینی دووەمی ١٨٤٩) ھونەرمەندێکی ئینگلیزە کە زیاتر بەوێنەکێشانە مێژوویییەکەی کە وێنەی ڕووتی تێدا دەکێشا بە ناوبانگ بوو. یەکەم وێنەکێشی بەرچاوی بەریتانیا بوو لە کێشانی تابلۆی ڕووت و سروشتی بێ گیان. لە یۆرک لە دایک بووە، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا قوتابخانەی جێھێشت بۆ ئەوەی ببێتە فێرخوازی چاپکەر لە ھول. حەوت ساڵ دواتر تەواوی کرد و چوو بۆ لەندەن، لە ساڵی ١٨٠٧چووە قوتابخانەی ئەکادیمیای شاھانە. لەوێ لەژێر دەستی تۆماس لۆرێنس خوێندوویەتی و بە کۆپیکردنی کارەکانی ھونەرمەندانی ترەوە مەشقی پێکرا. ئیتی لە ئەکادیمیای شاھانەی ھونەر بەھۆی تواناکانی لە وێنەکێشانی بە شێوە گۆشتییەکان کە وێنایەکی ڕاستەقینەی بە وێنەکان دەبەخشی ڕێزی لێنرا. بەڵام لە چەند ساڵی یەکەمیدا کە لە لەندەن لە بازرگانی یان ڕەخنەیی سەرکەوتنێکی کەمی ھەبوو.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Warner 1996, p. 20.
  2. ^ Burnage 2011e, p. ٢٢٨.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]