ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا ناوچەیەکی جوگرافی و کولتوورییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەم ناوچەیە بە شوێنی کۆبوونەوەی کولتوورە جیاوازەکان ناسراوە. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا، دانیشتووان بە دوای زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتدارترەکاندا ڕوویان لە ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاست کرد و زۆری نەخایاند، ئەورووپییەکان ڕاستەوخۆ لە کەناری ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوای ناوەڕاست ڕێگەی خۆیان دەگرتەبەر. لەم ساڵانەی دواییدا دانیشتووانی کۆچبەرانی ئەم ویلایەتانە ھەمیشە گەشەیان کردووە و ھەمەچەشن بوون. ھەروەھا دانیشتووانێکی زۆری ھیندییەکانی ئەمریکاش لەم ویلایەتانەدا دەژین. خاکی بەپیتی ئەم ناوچانە ڕێگە بە جووتیاران دەدات ھەموو جۆرە بەروبووم و دانەوێڵەیەکی وەک گەنم و جۆ بچێنن و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەم ویلایەتانە بە «ویلایەتە بەپیتەکانی ئەمریکا» ناسراون.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Midwestern United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.