وشترمەل
وشترمرخ
[دەستکاری]وشترمرخ بە ئینگلیزی Ostrich ناوی زانستی ستروثیۆ کامڵس ە . لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین . لە پۆلی باڵندەکانە لە کۆمەڵەی باڵندە بێفڕینەکان .
قەبارەیان لە نێوان ٢١٣ سانتیمەتر تا ٢٧٤ سانتیمەترە . بارستاییان دەگاتە ١٥٩ کیلۆگرام . ماوەی تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵە . بڕی خێرای
وشترمرخەکان دەگاتە نزیک ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، دەتوانن بە یەک هەنگاو ٣ تا ٥ مەتر بڕۆن .
خۆراک
[دەستکاری]ڕووەک و ڕەگ و تۆو دەخۆن ، مێروو و مارمێلکە و مار دەخۆن لە شوێنێک کە خۆراک کەم بێت .
هەستەکان
[دەستکاری]بینینیان نایابە ، بیستنیان نایابە .لە دووریەکی زۆر هەست بە نێچیرگرەکان دەکەن .
زۆربوون و گەشە
[دەستکاری]تەمەنی پێگەیشتن بۆ نێر و مێ لە نێوان ٤ بۆ ٥ ساڵیە . وشترمرخە مێیەکان توانای دانانی زیاتر لە ٥٠ هێلکەیان هەیە . هێلکەی وشترمرخەکان گەورەترینە
لە هێلکەی هەموو باڵندەکانیتر . نێر و مێیە لەسەر هێلکەکان کڕ دەکەون ، مێیەکان بە ڕۆژ و نێرەکان بە شەو بەهۆی ڕەنگی پەڕەکانیان ، مێیەکان قاوەین بە
ڕۆژ لەگەڵ خاک دەگونجێن و نێرەکان ڕەشن لەگەڵ تاریکای شەو دەگونجێن . ماوەی کڕکەوتن نزیک ٧ هەفتەیە . جووجەڵەی وشترمرخەکان گەورەترن لە
جووجەڵەی هەموو باڵندەکانیتر .
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وشترمەل تێدایە. |