ورچی گریزلی
ڕواڵەت

ورچی گریزلی (ناوی زانستی: Ursus arctos horribilis) کە بە گریزلی ناسراوە، جۆرێکە لە ورچی قاوەیی کە لە بەرزایییەکانی ڕۆژاوای ئەمریکای باکووردا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.[١] پێدەچێت ئەم جۆرە لە ورچی قاوەیی ئوسوری ھاتبێتە ئاراوە کە ١٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا پەڕینەوە بۆ ناو ئەلاسکا و ١٣ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەلاسکا ھاتوونەتە بۆ ناوچەکانی باشوور. کێشی بە گشتی لە ٢٠٧ بۆ ٣٨٩ کیلۆگرام دەگۆڕێت و کێشی ورچی تازە لەدایکبوو کەمتر لە ٥٠٠ گم دەبێت، ساڵانە ١ بۆ ٤ بەچکەیان دەبێت و ئەم ورچە بە مەترسیدار دادەنرێت ئەگەر خۆیان و بەچکەکانیان ھەڕەشەیان لێ بکرێت.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Phylogeography and mitochondrial diversity of extirpated brown bear (Ursus arctos) populations in the contiguous United States and Mexico». Molecular Ecology (بە ئینگلیزی). لاپەڕە ٤٤٧٧–٤٤٨٥. doi:١٠.١١١١/j.١٣٦٥-٢٩٤X.٢٠٠٦.٠٣٠٩٧.x.
- ^ «Lions and brown bears colonized North America in multiple synchronous waves of dispersal across the Bering Land Bridge». Molecular ecology (بە ئینگلیزی). doi:١٠.١١١١/mec.١٦٢٦٧.
![]() | ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ورچی گریزلی تێدایە.