وتووێژ:یەڵدا عەباسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:یەڵدا عەبباسیەوە ڕەوانە کراوە)


سڵاو @Calak: @Aza: و ھتد؛ ئایا «عەباس» دروستە یان «عەبباس»؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆکردنی عەرەبییەکەی عەبباسە، بەڵام کورد ھەر دەڵێ عەباس. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کۆندا ھەباس یا ھەواس -یشیان وتوە. ھەواسی (بە فارسی: عباسی) ناوی دراوێ بووە شا عەباس دای ناوە. لای ئێمە ئێستاش ئەڵێن فڵان شت «ھەواسییەک نایەژیت»، واتە بێ نرخە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەژار ئەڵێ:

کجارێکی بە مەستی عەڕەبێکی پێخواس /
نەیزانی لە لۆکی هەمزە ڕاساوە بە داس /
مەی بۆیە حەرام کراوە، سا سەیری کەن /
کورد بۆیە دەڵێ: لە هەمزە چی داوە هەباس؟!

Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کوردیدا گیرەمان زۆر بە کەمی ھەیە و نووسینی گیرە لەم وشانەدا ھەمووی کاریگەری فارسی و عەرەبییە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]