بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:یاسای کۆساینەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز (@Shusha:) و بەکارھێنەرانی تر، من لەگەڵ ئەوەم ئەم ناوانە (sine و cosine و tan) وەکوو خۆیان دابندرێنەوە. لە خوێندنگە ئەم ناوانە دانرابوون، بەڵام خوێندکار و مامۆستاکانیش لەگەڵیان ئاسوودە نەبوون، بەکارمان نەدەھێنانن، بەڕاستی کارێکی ھەڵەیە کە وشەی نوێ بەرانبەر بە ھەر وشەیەکی بیانی دابنرێت، بەتایبەتی بۆ وشە زانستییەکان. | سەرچیا‏١٩:٠١، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی هاوار، چاک پێوە بووینە لەگەڵ ئەو نێوانە، ئێستا چ بکەین، بۆ نەخشە، لاری، دیتانە، هەموو وتووێژ چاک کران بەڵام بە کوێ گەیشتین؟؟؟
پێشتر ئەوا پێناسە کرابوون. منیش بۆیە وام نووسی. shushe (لێدوان) ‏١٩:١٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی بکەین، شتێک کە کاری ئێمە نییە بووەتە ئەرکمان، بەداخەوە لایەنی پەیوەندیدار کارەکەی خۆیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نەکردووە، بۆیە ئێمەش لێرە ئەرکمان گرانتربووە، ناچارین بۆ ناوی زۆربەی وتارەکان وتووێژ بکەین. مەرجیش نییە لێرە لەسەر ھەموو شتێک ڕێکبکەوین، بەڵام کە کەسێک پێشنیار دەکات و زۆرینەش ھاوڕای بن، ئەو کات دەبێتە شتێکی باش. بۆ ئەم ناوانەش خۆم زانستم بە کوردی خوێندووە، تا ئێستاش بە تەواوی نازانم کامەیەن تەژێیە و کەمەیان تەواوە، نازانم ئەو ناوە سەیرانە لە چییەوە ھاتوون؟! ھەر دەڵێین؛ ساین، کۆساین، و تان، ناوی دیار و ئاسانن، پێویست بەو بەرانبەرانە ناکات. | سەرچیا‏٢٠:٠٧، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بەڕێز(@Serchia:) نێوە تەواوەکەیان سینووس، کۆسینووس، تانگێنت، هاتووە لە فەرهەنگی زانستی، وا دیارە کۆتانژانت، سێکانت و کۆسێکانتیشمان نییە، یا من نەمدیتووە. نێوە تەواوەکەیان بنووسین باشتر نییە؟.shushe (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ، ڕەنگە ئەمانە باشتربن، لە ویکیپیدیاکانی تریش وا نووسراوە. بەڵام بۆ بەکارھێنان لە باشوور ئەم شێوانە (ساین، کۆساین، و تان) باوترن، نازانم لە ڕۆژھەڵاتیش چۆنە. با برادەرانی تریش ڕای خۆیان بێژن. کێشە نییە، ئێوە لە وتارەکانتان بەردەوام بن، ئەم ناو و وتووێژانە زۆر بە کێشە مەبینن، بەجۆرێک لەسەر ناوەکان ڕێک دەکەوین، و ئینشاڵڵا ئەوەندە نابن بە کێشە بۆمان. | سەرچیا‏٢١:١٩، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دیارە وشەکان لە عەرەبییەوە وەرگێڕاون. جیب، جیب التمام و... بەڵام وشەی تەژێ من نازانم لە کوێوە ھاتووە؟! بۆ عەرەب قەی ناکا جیب و جیب تەمام بڵێت. سەدان ساڵە ئەو وشانەیان ھەیە. بەڵام ئێمە بۆچی لە ڕوویانەوە وشە دابتاشین یا وەربگێڕین؟ ھەر ساین و کۆساینەکە ماقووڵترە بە بڕوای من. ئەگەر کەس دەزانێت ئەم تەژێ و مەژێ لە کوێوە ھاتووە تکایە بۆ ئێمەیشی باس بکات. بەڵام ھەرکەس دایناوە بۆ بەرامبەری جیبی عەرەبیی داناوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٥٠، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من دەڵێم نێوەکان کەمێک جوانتر دانێین بە تایبەت بۆ تانژانت ئەگەر بمانەوێ بلێین تان ئێمە لە جوتەڕێکخراوەکان پۆ و تان بۆ طول و عرض مان هەیە ئێستا وا دابنێی تانی جووتەڕێکخراو تانژانت بێت. کە ئەویش هەر تانە. تێکەڵ دەبن و بە هیچ لێک ناکرێنەوە. ساین و کۆساین باشە، بەڵام تان بۆ تانژانت نا. shushe (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ گەر تەماشای ناوە عەرەبییەکان بکەین، دەبینین کە لەسەر بنچینەی ئەوان وشە کوردییەکان دروست کراون. بەداخەوە کارێکی زۆر ھەڵە کراوە کە عەرەبی بۆ ئەو ناوە زانستییانە کراوەتە سەرچاوە، پێم وابێ لەبەرەوە بووە کە ئامادەکردنی کتێبە کوردییەکان لە سەردەمی حکوومەتی بەعسەوە بووە. بە ڕای من پێویست نییە بزانین تەژێ یان ناوەکانی تر لە چییەوە ھاتوون، کە بەکارناھێنرێن با لێیان گەڕێن. لەگەڵ بۆچوونی (shushe)ەم، لەو نموونەی کە ھێناوەیە ڕەنگە تێکەڵی دروست بێت، بۆیە باشترە وشەکان وا بن (ساین، کۆساین، و تانژانت (یان تانژێنت)). | سەرچیا‏١٣:١٠، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من ئەوە کە دەڵێن هەڵەیە کە عەرەبی بکرێتە سەرچاوە بۆ زانستی سێگۆشەزانی هەڵەیە، چون کتێبی عەرەبی لە ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەردا ئەو وشانەیان لە کتێبە زانستییەکاندا بە کار هێناوە بۆیە پێم هەڵە نییە کە وەربگێڕدرێتەوە بەڵام لە ناو کورددا ساین و کۆساین و تانژانت زۆر ناسراوترن لەو وشانە. ئەوا من وتارەکان دەگوازمەوە. Eyubm (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. وتووێژەکەم ھەموو خوێندەوە. منیش لەگەڵ ئەوەم کە ئەمانە پێویست نیین بکرێنە کوردی. ناشزانم نەم ناوانە چۆن دانراون ئەمەش کێشەیەکی ترە. جا براکانم ناوەکە دادەنێن من و تۆ ڕەنگە کورتی بکەینەوە. بە مستەفا بڵێین مچە! نابێ ئێمە لە ئینسایکڵۆپیدیادا کورتکراوەکە بنووسین. لە ئینگلیزیدا کە دەڵێن ساین (sine) و کۆساین (cosine) تەواوە. بەڵام بۆ tangent ئەوە لە ئینگلیزیدا دەڵێن تانجنت (گوێ بگرن) و بە فەرەنسیش تانژان (تانگێنت ھەڵەیە). ئەگەر تانجنت بێ ئەوانی تریش دەبنە کۆتانجنت، سیکنت، کۆسیکنت. یان دەنا تانجانت بێ ئەوانی تر کۆتانجانت، سیکانت و کۆسیکانت.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەواو، ساین و کۆساین کێشەیەکیان نییە، بۆ (tangent)یش باشتری دەبینم پشت بە ئینگلیزی ببەستین نەک فەرەنسی یان زمانێکی تر، لە ئینگلیزیش بە (تانجێنت) دەخوێندرێتەوە. | سەرچیا‏١٤:٣٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]