وتووێژ:ھەبوو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: دیارە ھەبوو یانی موجود نەک موجودیت. من ئەودەم لە بیرمە بەپێی مۆرفۆلۆجیی کوردی وشەی ھەیەتی-م پێشنیار کرد. ئەمە داتاشراوی خۆم بوو بەڵام دوایی زانیم لە ھەنبانەبۆرینەیشدا ھاتووە [١]. ھەڵبەت لەوێدا «ژیان» مانا کراوەتەوە کە دیارە دەقیق نییە و مەبەستی مامۆستا ھەر موجودیت بووە کە سادەتری دەربڕیوە. چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak ئەرێ، شیکردنەوەی پیت بە پیتی دەبێ بە موجودیت. بەڵام زۆرتر مانای موجود دەدات. بە تایبەت لە فەلسەفەدا ھەر بە هستنده و موجود و ھەبوو وەری ئەگێڕن. وەکوو ئەوە وایە بڵێی organization یانی ڕێکخستن، نە ڕێکخراوە. ڕاستە وەکوو وشە بە مانای ڕێکخستنە بەڵام لە بەکارچوونا بە مانای ڕێکخراوەیە. یانی organization لە ئینگلیزیدا کتومت ھەر بۆ ئەو مەبەستە بە کار دەچێ کە ڕێکخراوە لە کوردیدا. ئەمەش ھەر وایە، entity رێک ھەر بۆ ئەوە بە کار دەچێ کە ھەبوو لە کوردیدا. بۆ موجودیت -یش پێم وایە ھەبوویەتی یا بوویەتی باشتر بێ. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]