وتووێژ:ھێز (فیزیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Diyar se، Diyar Muhammed، و Serchia: لە ناو کتێبە دەرسیەکانی فیزیک لە قوتابخانەدا بەرامبەری en:Force چی ھاتووە؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٨، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھێز، کاک چالاک ئەمساڵ لە خوێندن ھەر خەریکی ھێزین، لێرەش وازمان لێ ناھێنێت. وشەیەکی باش ھەیە بەرانبەر بە (force) بەکاریبێنین، زەبر. بەڵام لە کتێبەکاندا پێموابێ بەرانبەر (moment) دایان ناوە، نموونە (moment of inertia) بووەتە زەبری خولانەوە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٢٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی کاک @Serchia: بە en:Power (physics)‎ دەڵێن چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەویش دەڵێین (توانا)، کێشەیەکمان نەبووە لەو دوو زاراوەیە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەر ھێز و توانا کێشەم نییە. نازانم بۆ کاک دیار بۆ power ھەر ھێزی دانابوو. بۆ توانا یەک شت زیاد بکەم. لە کوردیدا زانا یانی کەسێک کە دەزانێ؛ بەم جۆرە تواناش یانی کەسێک کە دەتوانێ (powerful). خودی power دەبێتە توان یان توانست: بێ ھێز و توان و دەستەوئەژنۆ/ھەر مەم مەمی بوو بە داد و ڕۆڕۆ.
کێشەی من لەسەر وشەی energyیە کە بەرامبەرێکی زۆر ھەڵەی بۆ دانراوە. وزە و ھێز لە کوردیدا ھەر یەک شتن. نازانم بەڕاستی چی لێ بکەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]