وتووێژ:ھاوێنە (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەلام، ھاوێنە جیاوازە لە ئاوێنە (ھاوێنە = Lens)، ئەم وشەیە کە لە وتارێکدا بەکارم ھێنابوو (تۆڕە) مەبەستم تێیدا ھاوێنەی چاوە نەک ئاوێنە، چەند جۆرێکیش ھاوێنە ھەیە وەکوو ھاوێنەی چاو و ھاوێنەی کامێڕاو ...، سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. کاک تکایە بۆ ئەمە ھەر لێنز بەکاربھێنە. ئەمەش وەک دەریا و زەریا و ئەسئێرە و ھەسارەی لێ ھاتەوە. وەک ئەوەیە بڵێی ئەسپ سۆرانی و ھەسپی کرمانجی جیاوازن. ھاوێنە و ئاوێنە یەک شتن. ھی خوایە لەم کتێبانەدا چی دەبینی.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوێنە ھەر ئەو ئاوێنەیەیە. لێنز نیسکەیە، شایەد ھەر لێنز بێ باشتر بێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم، لەوانەیە من ئەوەندەی ئێوە شەرەزای زمان نەبم، بەس وشەی ھاوێنە نەک تەنیا لەو پەرتووکەی کە لێم وەرگرتووە، بەڵکو لە زۆربەی پەرتووکەکانی تری خوێندنگا ھەر ئەم وشەیە بەکارھاتووە، پێم وابێ گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکانیش ھەر ئەمە بەکاردێنن. من کێشەیەکی ئەوتۆی تیا نابینم. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک سەرچیا گیان ھاوێنە و ئاوێنە لە بواری زمانەوە یەک شتن وەک ھەسپ و ئەسپ یان ھێستر و ئێستر. ئەوەی کە ھەندێک ھاوێنەیان وەک بەرامبەرێک بۆ لێنز داناوە وەک ئەمەیە بێین بڵێین ھێستر و ئێستر جیاوازن. جا دەزانم لای ئێوە ڕەنگە زیاتر بەکارھاتبێ بەڵام لای ئێمە کەس کەس ئەمە نازانێ. بۆیە باشترە ئەمە بکەین بە ڕووونکردنەوەیەک و بۆ لێنز ھەر لێنز بەکاربھێنین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]