وتووێژ:گەیاوا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لادێی گەیەکان جوانترە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتێک نییە بە ناوی "لادێی گەیەکان." لادێ و گوندەکە کێشەیان نییە، بەڵام یەنھا گەیە نەک گەیەکان. ویکی عەرەبی کردوێتی بە کۆ کە ھەڵەیە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٣٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ھەڵەیە؟ زازاکیش کردوویە بە کۆ.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەکە (Gay village)ـە، لەم ناوەدا گەی ئێسی کۆی پێوە نییە، واتە نەنووسراوە (Gays village) بۆیە ھەڵەیە، و مادامیش مێژووی ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی ئینگلیزی ئەبێت ئێمەش بە ھەمان شێوە دروستەکەی دابنێین کە لە ئینگلیزییەوەیە، گەی، بە تاک. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٤٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با لە ئینگلیزیا کۆ نەبێ، ماناکەی خۆ ئەوەیە. لە ھەموو باشتر گەیاوا (گەی + ئاوا) یە. زۆر شوێن ھەیە ناوەکەی بەو شێوەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هه‌ڵه‌یه‌ گه‌ی وشه‌ی ئینگلیزیه‌ پێشنیار ئه‌كه‌م بیگوازیته‌وه‌ بۆ هاوره‌گه‌زبازه‌ Gyan333 (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ جارێ خۆت فێربکە کە وشەی ھاوڕەگەزبازی ھەڵەیە و دروست نییە. ھاوڕەگەزخوازی دروستە، ئینجا وەرەوە پێشنیار بکە چی دروستە و چی ھەڵەیە. ئێرە زانستنامەیە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٠٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەم وەرگێڕانە وشەبەوشەیە بە ھەڵە دەزانم. دروست وەک ئەمەیە بڵێی these books دەبێتە ئەوان کتێبانە! لە تەواوی کوردستاندا لە شاری خۆم بگرە ھەتا باشوور بەو شوێنەی جوولەکەی لێ بووە وتوویانە گەڕەکی جوولەکان (نەک گەڕەکی جوولەکە). لای ئێمە گەڕەکێک ھەیە ئەرمەنی لێ بوو پێی دەڵێن گەڕەکی ھەرمەنیان. کتێبمان ھەیە گەڕەکی داھۆڵەکان. بەکورتی بە شوێنێک کە خەڵکێکی تایبەتی لێ بێ لە کوردیدا دەڵێن گەڕەک نەک گوند (ئینگلیزی دەڵێ گوند کێشە نییە زمانی ئەوان ئاوایە. لە فارسی و تورکیشدا محلە ھاتووە یانی گەڕەک. بە عەرەبیش دەڵێن حي ھەر ئەمەیە). دووەم حەتمەن ناوەکەی دوای ئەو کۆ دێ (لە تورکی و فارسی و عەرەبیشدا ھەر کۆ ھاتووە. ئەمانە کوردی نین ھیچ لە زازاکی و کرمانجیشدا (gundê nêrbazan) ھەر ئاوایە). خولاسەی کەمەوە ئەم وەرگێڕانە وشەبەوشەیە ھیچ مانایەکی نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاکی بکەن کەواتە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٣٦، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]