وتووێژ:گۆپاڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لانی کەم لای ئێمە گۆپاڵ و گۆچان جیاوازن. گۆپال بە en:Club (weapon) دەڵێن. --چالاک وتووێژ ‏١٩:١٢، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە گۆچان و گۆپاڵ ھەریەک شتن و لە ھەنبانەبۆرینەش ھەر وایە، بەڵام دارشەق جیاوازە.
  • گۆپاڵ: ١) داردەستی ئەستوور ٢) داردەستی سەرچەماو
  • گۆچان: ١) داردەستی سەرچەماو ٢) گۆپاڵ، کۆپاڵ
  • دارشەق: ١) داری بنباڵی پا شکاو ٢) کاشۆ، گۆچانی گەمەی شەقێن

ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣١، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەھا دوو مانای بۆ نووسراوە. داردەستی سەرچەماو دەبێتەوە گۆچان. بەڵام داردەستی ئەستوور مەبەست Clubە. ئەگەر ھەر یەک بان یەک مانای بۆ دەنووسرا. بۆ دارشەق بە مانای یەکەم ئێمە دەڵێین شەقە. بە مانای دووەمیش بەو دارەی کایەی en:polo دەڵێن. بە ھەر حاڵ جارێ با ئەمە ڕەوانەکەر بێ بەڵام کە وتاری Club دروستکرا پێویستمان دەبێ و ئەودەم دەتوانین ڕوونکردنەوەیەک دابنێین. گۆچانیش وا دیارە ھەر دووک مانای ھەیە بە ھەر حاڵ دەبێ ئەمانە لێک جیا بکرێنەوە و یەکیان بۆ stick دابنرێ و ئەوەی تریش بۆ Club. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە بۆ شەقە با ھەبێ: en:Crutch. --چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا من ھەر stick بۆ گۆچان (و لای ئێمەش گۆپاڵ) و crutch بۆ دارشەق (یان وەک لای ئێوە شەقەی پێ دەڵێن) م زانیوە. ئەوە ئێستا بزانم polo و club ھەن. ئاگاداری کە گاڵۆک و گۆپاریشم کردووە بە ڕەوانەکەر؟ ھەڵەم نەکردووە؟ بەھەرحاڵ، بۆ گشتیان چی بە باش دەزانی وای لێ بکە. زۆر سپاس بۆ وتووێژەکانت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەتا Club دەنووسرێ با ھەر ئاوا بێ. بەڵام کە نووسراوە ڕوونکردنەوە پێویستە. ئەو دەم گۆپاریش دەبێ ڕەوانەی گۆپاڵ بکرێ (گۆپار دەبی ھی ناوچەی ھەولێر بێ). گاڵۆک-م نەبیستبوو لە فەرھەنەگەکاندا دۆزیمەوە نووسراوە گۆچان. جا نازانم فەرقیان ھەبێ یا نا. --چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە گۆپار ھی ناوچەی ھەولێرە، ئەسڵەن من و ماڵەوەشمان لە جیاتی گۆچان و تەواوی ئەوانە ھەر گاڵۆگ-مان وتووە بە دارە سەرچەماوەکە. ھەر وەکو ناخون کە پێشتر قسەمان لەسەر ئەویش کرد. تەواو، تا club دروست ئەکرێت با ھەر وا بن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ زانیاریت. لە فەرھەنگێکی ھەورامیدا بۆ گاڵۆکە نووسراوە «دارێکی درێژی قولاپدارە بۆ گرتنەوەی لقی بەردار بەکار دەھێنرێت». لە ڕاستیدا ئێمە ئەوھەموو وشە ھاومانەیەمان پێویست نییە. وا باشترە وەشکانی تر بۆ شتی لێکچووی تر بە کار بھێنین. بۆ نموونە ئەم وتارە گۆچان بێ. گۆپاڵ club بێ و گاڵۆک شتێکی تر. ئاوا زمانەکەشمان دەوەڵەمەندتر دەبێ. یانی ئەمە یەکێک لە ڕیگاکانی پەرەپێدان بە زمانە. --چالاک وتووێژ ‏١٥:٠١، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت فرە جوانە. گەر ئەوانیش ھاتنە دروستکردن، وای لێ ئەکەین. سپاس بۆ زانیارییەکانی تۆش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]