وتووێژ:شک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:گومانەوە ڕەوانە کراوە)

user:Aza: گومان و شک جیاوازن. گومان بە عەرەبی دەبێتە ظن بە ئینگلیزی suspicion (وەک چۆن دەڵێن گومانبار بە عەرەبی مظنون بە ئینگلیزی suspect). شک دەبێتە ‫doubt. چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak suspicion گومان نییە، خانەگومانی یا بەدگومانییە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ز خانەگومانی (دڵپیسی) یان بەدگومانی دەبێتە سوء الظن. سەیری ل٢٥٢ی فەرھەنگی نۆبەرە یان ل٩٠ی فەرھەنگی مەھاباد بکە بزانە چ نووسراوە. ظن نەرێنی نییە ئەی چۆن دەڵێن حسن الظن! چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: کردتە suspicion.
suspicion-یش نەرێنی نییە. ئەوە پێناسەکەیەتی کوێی نەرێنییە؟
a feeling or thought that something is possible, likely, or true. چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٢، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا، suspect گومانی خراپ بردنە. ھەرچی بیری لێ ئەکەمەوە ھەر لە مانای نەرێنیدا بیستوومە. مظنون یش یانی کەسێ کە گومانی لێ کراوە بە کردنی تاوانێک. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سەیری ئێرە بکە. ڕەنگە لە مانای یەکەمیدا ئاشکرا نەبێ، بەڵام مانای دووەم و سێیەمی نەرێنییە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: من پێم وایە زۆر بەپەلە جوابت داومەتەوە. من باسی suspicionم کرد. بۆ مانای سێیەمی suspicion نووسراوە doubt. قسەی منیش ئەمەیە! گومان دەبێتە شک بەڵام تەنیا یەکێک لە ماناکانی گومان دەبێتە شک. یانی گومان شک لە خۆ دەگرێتەوە. بۆیە من دەڵێم گومان بۆ doubt باش نییە و شک باشترە.
سەیری فەرھەنگی کرمانجی-ئینگلیزی Michael L. Chyet بکە. بۆ شک نووسراوە doubt; suspicion بەڵام بۆ گومان نووسراوە suspicion, doubt. ئەمە ھەڕەمەکی نییە و مەنتفی لە پشتە. بۆ شک سەرەتا doubt هاتووه یانی شک زیاتر بە مانای doubtە و ھەروەھا گومان-یش زیاتر بە مانای suspicionه. گشت قسەی منیش ھەر ئەمەیە.
ئەمەیش بڵێم بۆ تەواوی ماناکانی suspect دەتوانین بڵێن گومان. گومان-یش لە کوردیدا دەتوانێ ھەم خونسا بێ ھەم نەرێنی. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak منیش زۆر فکرم لێ کردەوە. لە کۆتاییدا بەو ئاکامە گەیشتم: گومان فکر یا بیروڕایەکە کە لێی بەشکی. گومان خودی شکەکە نییە، فکرەکەیە. فکرێکە یا ڕایەکە کە شکی لەگەڵە، لێی دڵنیا نیت. بیروڕایەکی ئاوێتە لەگەڵ شکە. پێم وایە پەڕەی گومان ئەبێ پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە بێ، جگە لە شک و ظن مانای حدس یش ئەدات. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان گومان دۆخێکی هزرییە نەک سۆزەکی، ڕیشەناسی ئەم وشەیە دەبێ بزانن و واتاکەشی تا بتوانن بڕیار بدەن لە بەرامبەر چ وشەیەک بەکار دەهێنرێت. گومان دەگەڕێتەوە سەر "ڤی مانۆ"ی ئاڤێستایی کە بە واتای دژی ئەندێشە و بیرکردنەوە و ڕامان دێت! کەواتە لە ڕووی ڕیشەییەوە لەناو هزرا جێی خۆی دەگرێ! لە پێناسەشدا لە هەنبانەبۆرینەدا نووسراوو ڕەهەندێک لە بیرکردنەوەدا، کەواتە ئەو کەندەکە یان ڕەهەندەیە کە لە ڕاستی و دروستی بابەتێ دروست دەبێ و دەیکاتە دوو بەش یان زیاتر کە ئیتر بۆخۆی پڕ بە پێستی خۆی پێناسەکەیەتی!.
وشەی "Doubt" لە ڕیشەکەی بڕوانین "hesitate" وەکو واتامان دەسدەکەوێ! واتا دۆخەکە لەناو دڵدایە و سۆزەکییە، کەواتە بەرامبەر ئەم نەک وەک هەندێ بەڕێز لە مێشکی خۆیان بەهیوان هەڵنجانی بۆ بکەن، لە زمانی کوردیدا گەلێک نەک دانەیەک وشەمان هەیە بۆی، وەک: هەدان، ڕوێز، پاوپا، مەنی، دوودڵی. هەرکام لەمانە لەبەرامبەر وشەی Doubt دەکرێ بەکاربهێنرێ، هیوادارم چاکی بکەنەوە و یەکێک لەو وشانە بەکاربهێنن! AhmadDM (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]