وتووێژ:کۆلارە (کایەکلێ)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی تر بۆ ئەمە شک نابن؟ کۆلارە بە مانای پەلەوەر (en:Kite (bird))‏ زۆر باوە بەڵام بەم مانایە من نەمبیستبوو. ئایا وشەی باوتر ھەیە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاکە بەداخەوە من هیچی ترم نەبینیەوە، لە ڕۆژهەڵات خۆت ئەزانی چی پێ دەڵێن؟ لە باشووریش هەر کۆلارەم بیستوە، بەڵام لە هەنبانە بۆرینە دا ئەوانه هاتوون: باده‌وه‌,به‌رزه‌حه‌وایله‌,به‌رزه‌هه‌وایله‌,فڕۆنه‌ک . سپاس--دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏٠٦:٤٤، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ڕۆژھەڵات لە موکریان دەڵێن بادەوە و لە سنە و ناوچەی ئەردەڵان بازی ھەوایی، بەرزەھەوایلە/بەرزەحەوایلە. وا دیارە لە باشوور ھەر کۆلارە باو بی. بەم جۆرە دەبێ بۆ کۆلارە ڕوونکردنەوە دابنێین و ئەوانی تریش ڕەوانە بکەین. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر تەواوە کاکه ، هاوڕام، سپاس دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏٠٧:٢٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: @Diyako kazm: کاکە ئەمە «بەرزەحەوایلە»یە. ئێمە ھەر وای پێ دەڵێین.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢١، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئیتر چۆن پێتان باشە وای لێبکەن، بەڕای من ڕەوانەکەرێکی بۆ دابنرێ تەواوە، لە سۆران و ھەولێر ھەر کۆلارەم بێستووە من.--کازۆ (بدوێ) ‏٠٦:٥٧، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەم کتێبەشم ئەمڕۆ چاو پێ کەوت ھەر ناوی کۆلارەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتم نەکا کۆلارە کوردی نەبێ، بەرزەحەوایلە دیارە کوردییە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٧، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ناوەکە لە ناوی باڵندەیەک وەرگیراوە. لە ئینگلیزیدا kite ھەم بەمە دەڵێن ھەم ناوی باڵندەیەکە. لە کوردیدا بەم باڵندەیە دەڵێن کۆلارە. کۆرکۆر(ە)-یش وتراوە و بە فارسی کورکور. ئەگەری کەمە کوردی نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٠، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]