وتووێژ:کۆدەکەی دا ڤینچی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەوەندە لە ژێر کاریگەریی زمانی عەرەبی بێ بە داڤینچی بڵێی داڤینشی. چەند عەیبە بەڕاستی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک حالی زمانی میللەتێکی زمانی بێگانە بەسەرسەپێنراو ھەروا دەبێت، خۆشمان کەموکوڕیمان لەو شتانە ھەیە، بەس دەبێت ھەندێک شتیشمان لەبەرچاو بێت. | سەرچیا‏١٧:٤٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Kushared: خۆی کتێبەکە ئەو ناوەی ھەیە، ئەگەر ناوەکەش ھەڵەبێت نابێت بیگوازیتەوە سەر ناوێکی تر!—ژیار وتووێژ ‏١٠:١٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم بەڵام ئەم وتارە باسی وەرگێڕدراوە کوردییەکە ناکات بەڵکوو بەشێوەی گشتی باسی ڕۆمانی (the da vinci code) دەکات، جگە لەوەش وەک ڕەوانەکەر هێشتمەوە. نموونە ڕۆمانی (The Alchemist) پاولۆ کۆیلۆ سێ یان چوار دەزگای کوردی وەرگێڕانی بۆکردووە یەکێک بەناوی کیمیاگەر وە یەکێکیش بەناوی کیمیاگەرەکە کردوویەتی ئیتر ویکیپیدیای کوردی دەبێت چی بکات؟ بێگوومان ئەگەر وتارەکە لەسەر نوسخە ئەسڵەکە بێت دەبێت کامە ناوی کوردی گونجاوە ئەویان بکات بە ناوی سەرەکی > Kushared (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرەدا باس لە کتێبەکە دەکرێ نەک باس لە وەرگێڕانەکە. ئەگەر کتێبەکە کوردی بوایە ھەقمان نەبوو دەست لە ناوەکەی بدەین بەڵام کتێبەکە خۆی کوردی نییە بڵێین ناوی ئەمەیە. بەڵێ دەتوانین ئاماژە بکەین ئەم کتێبە لە ژێر ناوی فڵان کراوەتە کوردی.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤١، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێیان بە ڕوونی لە وتارەکە نووسراوە کە "شەفیقی حاجی خدر" ئەم ڕۆمانەی وەرگێڕاوە، ئەم وتارەش لەسەر وەرگێڕانە کوردییەکەی کراوە و لەوێوە وەرگیراوە، بۆیە بەڕای من نەئەبوایە ناوی ئەم وتارە بگۆڕدرایە.—ژیار وتووێژ ‏١٣:٥٣، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ناوی ئەم بسڕنەوە داخودا دەڵێی ئەو ئەم کتێبەی نووسیوە. لەسەر کتێبەکە بنووسن چتان لە وەرگێڕەکە داوە. ھەر باسی کوردییەکەی دەکەن بنووسن لەلایەن شەفیقی حاجی خدرەوە لە ئینگلیزییەوە و لە ژێر ناوی کۆدەکەی داڤینشی وەرگێڕدرایە سەر کوردی... . --چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]